کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ

کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ پەی

Permanently closed.
🔷ھیچ بروایەکم نیە بەو خ*لە ئەفسەریەی وەزارەتی ناوخۆ  چونکە لەساڵانی رابردوو چەندین جار لیژنە پێکھاتووەو  دوایش ئیھمال کر...
22/09/2019

🔷ھیچ بروایەکم نیە بەو خ*لە ئەفسەریەی وەزارەتی ناوخۆ چونکە لەساڵانی رابردوو چەندین جار لیژنە پێکھاتووەو دوایش ئیھمال کراوە ئەمەش نمونەیەکە ساڵی ٢٠١٢ و سالی ٢٠١٦ کە ویستیان خ*ل بکەنەوە بەلام نەکرا 😒

19/09/2019
🔶🔶خشتەی دابەشکرنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان
19/09/2019

🔶🔶خشتەی دابەشکرنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان

بڕوانامە لە وەزارەتی ناوخۆدا.—————————————بێ بایەخترین شت لە وەزارەتی ناوخۆدا بڕوانامەیە لە ھیچ شوێنێك باوەڕ ناكەم بەم ش...
18/09/2019

بڕوانامە لە وەزارەتی ناوخۆدا.
—————————————
بێ بایەخترین شت لە وەزارەتی ناوخۆدا بڕوانامەیە لە ھیچ شوێنێك باوەڕ ناكەم بەم شێوەیە بێت .

بڕوانامەی (بنەرەتی،ئامادەی ،پەیمانگا ،زانكۆ ) (بەپۆلیسی پیادە) دادەمەزرێت یەكەم جار دوای بینینی خ*لێكی ( ٣٠) ڕۆژی كەمتر نەبێت ،

بڕوانامەی (ئامادەی ،پەیمانگا ،زانكۆ ) دوای ساڵێک لەدامەزراندن و بینینی خ*لێکی (٣) مانگی وەزیر بۆی ھەیە (یەك پلە یان دوو پلەی) باتێ كەبەم شێوەیە
غەدرێكی زۆرە دەكرێت لە خاوەن بڕوانامەكان.

شتێکی تر کەجێگەی سەرسورمانە ئەوەیە ئەو خ*لە ٣ مانگیە کە وەزارەت خۆیان باسیان کردووە بونی نیە تا کارمەند دوای دامەزراندنی حەقی بڕوانامەکەی وەربگرێت

لە چی شوێنێك بڕوانامەكان وەك یەك حسابیان بۆ دەكرێت چۆن دەبێت زانكۆ و ئامادەی بەیەك چاو سەیر بكرێت.!

داواكارین ئەم بڕیارە ھەڵبوەشێتەوە لە مانگی ١ سالی ٢٠١٧ جێبەجێ دەكرێت. كە لەھیچ شوێنێك بەو شێوەیە نیە دەبێت كارمەند ھان بدرێت تا زایاتر بخوێنت ئاستی ڕۆشنبیری كارمەندان بەرز بێتەوە نەگ بەم شێوەیە بێت كە گەورەترین ھەڵەی كارگێڕیە كارمەند پسپۆریەك لە بەشێك وەر بگرێت ئەمە سودە بۆ دائیرەكەی ڕێگە دەگیرێت لە ھێنانە ناوەی بیر و زانستی تازە بۆ وەزارەت .
فەرمانی وەزاریە داواكارین ھەڵبوەشێتە وەگۆڕانكاری تێدابكرێت.

تکایە ھەموتان لایکی بکەن تابگاتە جێگەی خۆی

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی دەروازە سنورییەکان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی دەرکرد ئەمڕۆ ١٨...
18/09/2019

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی دەروازە سنورییەکان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی دەرکرد

ئەمڕۆ ١٨ی ٩ی ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوەو بەپێی زانیارییەکان لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوەو ھەماھەنگیکردن لەدەروازە سنوورییەکانی ھەرێم کراو، بەپێی راگەیەنراوی حکومەتی ھەرێم، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لەوەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبھێنرێت بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی دەروازە گومرگییەکان بەئامانجی رێکخستنەوەو باشترکردنیان .

لەبڕگەی دووەمی کۆبووەنەوەکەدا کە تایبەتبوو بەخستنەڕووی بابەتی قەرزە کشتوکاڵییەکان کە ٨٨٦٨جوتیار سوودمەندبوون لێی بەبڕی ٢٢٢ملیار و ٥٣٣ملیۆن دینار، ئەنجومەنی وەزیران ھەردوو وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دارایی راسپارد بۆ پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکارییەکی یاسایی بۆچۆنیەتی گێڕانەوەی قەرزەکان بەشێوەیەک لەگەڵ باروگوزەرانی جووتیاران بگونجێت.

لەبڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی دووەمی پلانی تەشریعی خرایەڕوو لەچوارچێوەی ھێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی یاسایی پێکبھێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کەپێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی لەبارەی پێداچوونەوە بەمیکانیزمەکانی(پاراستنی مافی خاوەندارێتی ھزری - قانون حمایە الملکیە الفکریە) کرد بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیھانییەکان و پاراستنی خاوەن مافە ھزرییەکان لەبوارەکانی ھونەری، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە کاری پێویست ئەنجام بدەن.

🔷پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بەپێی مادەی ٢١ لەیاسای راژەو خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ بەم شێوەیە🔲 #ھۆشیاری   #یاسایی
18/09/2019

🔷پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بەپێی مادەی ٢١ لەیاسای راژەو خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ بەم شێوەیە
🔲 #ھۆشیاری #یاسایی

🔷لەکام بەڕێوەبەرایەتی دەوام دەکەیت ژمارەوشوێنەکەی بنووسە....⬛ #ھێزەکانی  #ناوخۆ
18/09/2019

🔷لەکام بەڕێوەبەرایەتی دەوام دەکەیت ژمارەوشوێنەکەی بنووسە....
⬛ #ھێزەکانی #ناوخۆ

دامەزراندنی پاسەوانی دەستپێدەكات...وردەكارییەكەی بزانەلیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان، ...
17/09/2019

دامەزراندنی پاسەوانی دەستپێدەكات...وردەكارییەكەی بزانە

لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان، رونكردنەوە لەبارەی دانانی پاسەوان بۆ وەزیرو پەرلەمانتاران دەدات و جێگری سەرۆكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: بڕیار دراوە سەرجەم وەزیرو پەرلەمانتارەكان پاسەوانیان بەگرێبەست بۆ دابمەزرێنرێت و دوای تەواوبونی ئەركەكەشیان، گرێبەستەكانیان هەڵبوەشێتەوە.

عوسمان سێدەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش وناوخۆو ئەنجومەنەخۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە تائێستا پاسەوان بۆ ژمارەیەكی زۆر لەوەزیر و پەرلەمانتاران دانەنراوە، بەڵام زانیاری دروست ئەوەیە كە هاوشێوەی پێشتر دامەزراندنی پاسەوان بۆ بەرپرسەكان نابێتە هەمیشەیی، بەڵكو بەشێوەی گرێبەست چەند كەسێك وەكو پاسەوان دەستبەكاردەبن و ئەو بەرپرسیارێتییەیان پێدەدرێت.

رونیشیكردەوە، هەر پەرلەمانتارو وەزیرێك یاخود بەرپرسێك كە لە پۆستەكەیدا دەبێت، پاسەوانی بەشێَوەی گرێبەست بۆ دامەزرێندرێت تا ئەوكاتەی لەو پۆستە دەمێنێتەوە، دواتر كۆتایی بەگرێبەستەكەیان دەهێندرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دامەزراندنی پاسەوان بەشێوەی گرێبەست، بڕیاری لەسەر دراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا میكانیزمی جێبەجێكردنی دەخرێتەڕوو.

سلاو ئازیزانئەم پەیجە لەرێگەی کەسانی یاساییەوە بەرێوە دەبرێت ھەر پرسیارێکی یاسایتان ھەبوو ئێمە لەخزمەت ھەمووانداین
17/09/2019

سلاو ئازیزان

ئەم پەیجە لەرێگەی کەسانی یاساییەوە بەرێوە دەبرێت ھەر پرسیارێکی یاسایتان ھەبوو ئێمە لەخزمەت ھەمووانداین

 ❤سبەی مووچەی ئەو (13) هەزار کەمئەندامە خەرج دەکرێت،کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو✅...
17/09/2019


سبەی مووچەی ئەو (13) هەزار کەمئەندامە خەرج دەکرێت،کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو✅...

دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا (عابد ساڵح مزوری)‌ بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، تا...
17/09/2019

دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا

(عابد ساڵح مزوری)‌ بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، تائێستا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەخراوەتەسەر حساب بانكی هەرێم.
حكومەتی‌ عیراق مانگانە نزیكەی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی‌ هەرێم دەنێرێت، بەڵام لەماوەی ئەم مانگەدا هیچ بڕە پارەیەكی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە، بەوهۆیەشەوە دابەشكردنی‌ مووچە بەخاوی‌ بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە (عابد ساڵح مزوری‌) بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی‌ پارەكە دیاری نەكراوە، چونكە مانگانە لەدوای‌ 15ی‌ مانگەوە پارەكە دەنێردرێت، ئێمەش چاوەڕێین تاوەكو دابەشكردنی‌ مووچە خێرا بكەین.

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share