عالم الزيوت والفلاتر

عالم الزيوت والفلاتر Car Oil Service
Information about Oil
Filtet Service

هۆکاری دروستبوونی بوخار له‌ بزوێنه‌ری ئوتومبێلدا١- لاواز بونی ڕنگ یان شکانی٢- ئه‌گه‌ر پستۆن کونی تێکه‌وێت یان بشکێت
21/01/2018

هۆکاری دروستبوونی بوخار له‌ بزوێنه‌ری ئوتومبێلدا

١- لاواز بونی ڕنگ یان شکانی
٢- ئه‌گه‌ر پستۆن کونی تێکه‌وێت یان بشکێت

بۆ شۆفێرە بەڕێزەكانچۆن لەڕێگەی دووكەڵی ئەكجۆزەكەتەوە كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت دەزانی ؟دووكەڵی شین : ئەگەر ئەو دووكەڵەی لە ئەكج...
18/01/2018

بۆ شۆفێرە بەڕێزەكان

چۆن لەڕێگەی دووكەڵی ئەكجۆزەكەتەوە كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت دەزانی ؟

دووكەڵی شین :

ئەگەر ئەو دووكەڵەی لە ئەكجۆزی ئۆتۆمبیلەكەتەوە دەرچوو رەنگی شین بوو ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە رۆنی مەكینەكەت دەسووتێ و رۆن سەرف دەكات، یان ئەڵقەی سوڕانەوەی رۆنی مەكینەكەت پچڕاوە، یان دیواری پستۆنەكان داخوراوە یان كاسكێت سووتاوە یان لاواز بووە، یاخود گرفتی گەورە لەمەكینەكەتدا هەیە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پێویستە بەزووترین كات گرفتەكە چارەسەر بكەیت.

دووكەڵی ڕەش:

ئەگەر ئەكجۆزەكە دووكەڵی رەشی دەركرد ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە گرفت لە مەكینەكەتدا هەیە لەڕووی سووتانی سووتەمەنی و بەنزینەوە. بەتایبەتی ئەو رەنگە رەشە نیشانەی ئەوەیە كە هەندێ سووتەمەنی نەسووتاو كۆبۆتەوە یان گرفت لە ئەكجۆزەكەدا هەیە، یاخود بۆ ماوەیەكی زۆر ئۆتۆمبیلەكەت بە نەكوژاوەیی راگرتووە یان بۆ ماوەیەكی درێژ بەهێواشی لێتخوڕیوە.
نیشانەیەكی تری دووكەڵی رەش بریتییە لەوەی گرفت لەچۆنێتی سووتانی سووتەمەنیدا هەیە لەناو بەخاخ و كابلێتەردا، مەكینەكە ناچارە ئۆكسجینی زیاتر بدات ئەمەش یاریدەدەرە بۆ كۆبوونەوەی سووتەمەنی و دەركردنی دووكەڵی رەش، یاخود نیشانەیەكی تریشی هەیە كە كەمتر سەرنجی بچێتە سەر ئەویش خراپ بوون یان كۆن بوونی فلتەری هەوایە.

دووكەڵی سپی:

دووكەڵی سپی نیشانەی ئەوەیە كە ئاوی ناوەوە دەبێتە هەڵم یان شلەی سارد كەرەوە یان ئەنتی فرێزەكەت دەستی بەسووتان كردووە یان لەوانەیە سەری پستۆنەكان خراپ بووبێ یان درز یان دزەكردنی هەوا لەمەكینەكەدا هەبێ.

سڵاو به‌ڕێزانهه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆن و فلته‌ری ئوتومبێل و ڕۆن و فلته‌ری مۆلیده‌ و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی...
17/01/2018

سڵاو به‌ڕێزان

هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆن و فلته‌ری ئوتومبێل و ڕۆن و فلته‌ری مۆلیده‌ و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی جۆرێکی گونجاو بۆ ئوتومبێله‌کانتان لێره‌وه‌ به‌پێی توانا له‌خزمه‌تتانداین

نحن بخدمتكم عن اي استفسار على الزيوت والفلاتر السيارات والمولدات

Address

Slemani
46

Telephone

+9647501337931

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عالم الزيوت والفلاتر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share