Rania auto spare parts

Rania auto spare parts we have most spare parts for Japanese, Korean,Germany and Chinese cars.

دوای خواستێکی زۆر له سه ر دیسکی پێشه وەی هایس مارکه ی ( asimco)  وە جبه یه کی تر گه یشته ده سامان..سوپاس بۆ متمانه ی شوف...
22/08/2019

دوای خواستێکی زۆر له سه ر دیسکی پێشه وەی هایس مارکه ی ( asimco) وە جبه یه کی تر گه یشته ده سامان..

سوپاس بۆ متمانه ی شوفێره به رێزه کان

سوپاس بۆ خوا وەجبه یه کی تازه له که لو په لی  یه ده گی ئۆتۆمۆبیل گه یشت
22/08/2019

سوپاس بۆ خوا وەجبه یه کی تازه له که لو په لی یه ده گی ئۆتۆمۆبیل گه یشت

16/08/2019
04/07/2019

زیانەکانی چەتاڵکردنی پاتریی ئۆتۆمبێل

حه‌مه‌ په‌رێشان

چەتاڵکردنی پاتریی ئۆتۆمبێلێک، یەکێکە لە چارەسەرە باوەکان کە لەکاتی تێکچوونی پاتریی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت، بەڵام چەند زیانێکی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە ھەیە.

کاتێک پاتریی ئۆتۆمبێلێک لەکار دەکەوێت، ھەموومان یەکەم ڕێگا پەنا بۆ چەتاڵکردتنی لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە دەبەین، ئەمەش چەند زیانێکی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە ھەیە، کە لەڕێگەیەوە چەتاڵ دەکرێت، یەکێک لەوانەش لەکارکەوتنی لایتەکانی ئەو ئۆتۆمبێلەیە، کە پاترییەکەی کار دەکات، ھەندێک جاریش لایتی ھەردوو ئۆتۆمبێل لەکار دەکەوێت.

ئەگەر بەھەڵە وایەری چەتاڵ لە پاتری بدرێت، ئەگەری ھەیە کێشەی کارەبایی گەورە بۆ ئۆتۆمبێل دروست بکات، ئەگەر بەزووییش وایەرەکان لانەبردرێت، لەوانەیە سیستەمی کارەبایی ھەردوو ئۆتۆمبێل تێک بچێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بە چەتاڵکردن کاری نەکرد و تۆش بەردەوام بووی لە سلفلێدان، ئەگەری ھەیە دینەمۆی پاتریی ھەردوو ئۆتۆمبێل تێک بچێت و دوای گۆڕینی پاتریش، دینەمۆکە توانای شەحنکردنەوەی پاترییەکەی نابێت.

ھەرگیز نابێت ئۆتۆمبێلێکی قەبارە گەورە و پستۆنی زیاتر لە ئۆتۆمبێلی خۆت چەتاڵ بۆ ئۆتۆمبێلی تۆ بکات، چونکە ئۆتۆمبێلی قەبارە گەورە پاترییەکەشی جیاوازی لەگەڵ پاتریی ئۆتۆمبێلێکی بچووک ھەیە و بەھێزترە، بۆیە کارەبای زیاتر بە ئۆتۆمبێلە بچووکەکە دەدات، ئەمەش ئەگەری ھەیە سیستەمی کارەبایی ئۆتۆمبێل تێک بدات.

04/07/2019

زیانەکانی چەتاڵکردنی پاتریی ئۆتۆمبێل

حه‌مه‌ په‌رێشان



چەتاڵکردنی پاتریی ئۆتۆمبێلێک، یەکێکە لە چارەسەرە باوەکان کە لەکاتی تێکچوونی پاتریی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت، بەڵام چەند زیانێکی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە ھەیە.

کاتێک پاتریی ئۆتۆمبێلێک لەکار دەکەوێت، ھەموومان یەکەم ڕێگا پەنا بۆ چەتاڵکردتنی لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە دەبەین، ئەمەش چەند زیانێکی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە ھەیە، کە لەڕێگەیەوە چەتاڵ دەکرێت، یەکێک لەوانەش لەکارکەوتنی لایتەکانی ئەو ئۆتۆمبێلەیە، کە پاترییەکەی کار دەکات، ھەندێک جاریش لایتی ھەردوو ئۆتۆمبێل لەکار دەکەوێت.

ئەگەر بەھەڵە وایەری چەتاڵ لە پاتری بدرێت، ئەگەری ھەیە کێشەی کارەبایی گەورە بۆ ئۆتۆمبێل دروست بکات، ئەگەر بەزووییش وایەرەکان لانەبردرێت، لەوانەیە سیستەمی کارەبایی ھەردوو ئۆتۆمبێل تێک بچێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بە چەتاڵکردن کاری نەکرد و تۆش بەردەوام بووی لە سلفلێدان، ئەگەری ھەیە دینەمۆی پاتریی ھەردوو ئۆتۆمبێل تێک بچێت و دوای گۆڕینی پاتریش، دینەمۆکە توانای شەحنکردنەوەی پاترییەکەی نابێت.

ھەرگیز نابێت ئۆتۆمبێلێکی قەبارە گەورە و پستۆنی زیاتر لە ئۆتۆمبێلی خۆت چەتاڵ بۆ ئۆتۆمبێلی تۆ بکات، چونکە ئۆتۆمبێلی قەبارە گەورە پاترییەکەشی جیاوازی لەگەڵ پاتریی ئۆتۆمبێلێکی بچووک ھەیە و بەھێزترە، بۆیە کارەبای زیاتر بە ئۆتۆمبێلە بچووکەکە دەدات، ئەمەش ئەگەری ھەیە سیستەمی کارەبایی ئۆتۆمبێل تێک بدات.

04/12/2018

به‌م هۆكارانه‌ ئوتومبیله‌كه‌ت مت ده‌بێت.
زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌ تازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م
تووشی مت بوون و نه‌مانی كێش و لاوازبوونی مه‌كینه‌ ده‌بێنه‌وه‌، هۆكاری ئه‌وه‌ش، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیای دروستكه‌رو جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ هه‌بێت، په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌كه‌ وه‌ك پێویست گرنگی به‌خزمه‌تكردنی ئۆتۆمبێله‌كانمان ناده‌ین.
بۆیه‌ پێویسته‌ زوو زوو گرنگی به‌ئۆتۆمبێله‌كان بده‌ین .
1-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕینی رۆن پشتگوێ نه‌خه‌ین، پێویسته‌ باشترین
ڕۆنی تێبكه‌ین و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ریش بین له‌وباره‌یه‌وه‌
2-زوو زوو پشكنین بۆ فلته‌ری هه‌وای سه‌ر مه‌كینه‌كه‌ بكه‌ین، زوو زوو پاكی بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌گه‌رخراپیش بوو خێرا بیگۆڕین.
3- ناو به‌ناو پشكنین بۆ فلته‌ری به‌نزین (مه‌سفی)بكه‌ین و لانی كه‌م ده‌بێت ساڵی دوو جار بیگۆڕین و پشكنینیش بۆ فیول په‌مپه‌كه‌ بكه‌ین.
4-ناوبه‌ناوده‌رچه‌ی هه‌وای سه‌ر مه‌كینه‌كه‌، لای به‌خاخ یان كابرێته‌ره‌وه‌ به‌جوانی پاك بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاویش به‌كاربهێنین باشتره‌.
5-زووزوو پشكنین بۆ گێڕ بكه‌ین، رۆن و هایدرۆلیك بپشكنین و فلته‌ری گێڕیش بگۆڕین.
6- به‌رده‌وام ئاگامان له‌ پلاك و نۆزڵه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد كێشه‌یه‌ك یان ده‌نگ یان له‌رزین یان بڕێنیان هه‌یه‌، پلاكه‌كان بگۆڕن و نۆزڵه‌كان تێست بكه‌ن.
7- ده‌كرێت مت بوون كێشه‌ی كاره‌بایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ش تێستی كۆمپیوته‌ری گێڕ و مه‌كینه‌ بكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە لەپەیجی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبیل

بۆ خاوەن تۆیۆتا هایسە بەڕێزەکانباشترین جۆری دسکی پێشەوەی هایسمان بۆ هاتوە بە شەرت دەیفرۆشین . رانیە ناوچەی پیشەسازی 0750...
26/11/2018

بۆ خاوەن تۆیۆتا هایسە بەڕێزەکان
باشترین جۆری دسکی پێشەوەی هایسمان بۆ هاتوە بە شەرت دەیفرۆشین . رانیە ناوچەی پیشەسازی 07503540366

03/05/2018

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیت په‌مپی چیین؟

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیت په‌مپی ئۆتۆمبیل ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ گرفتی زۆربه‌ی شۆفێرانه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا.
١. له‌ناكاو وه‌ستانی بزوێنه‌ر له‌كاركه‌وتن: كاتێ فیتپه‌مپی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت، ئه‌وا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت یان كاتێ كارده‌كات، فیت په‌مپه‌كه‌ باش كاری خۆی ناكات كه‌گه‌یاندنی سوته‌مه‌نییه‌ بۆ مه‌كینه‌كه‌.
٢. تێبینی له‌رزینی ئۆتۆمبیل له‌كاتی سلۆلیدا.
٣. لاوازی گوڕی بزوێنه‌ر‌و لاوازی فیت په‌مپ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی بزوێنه‌ر‌و لاوازی گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی بۆ بزوێنه‌ر.
٤. به‌گران كاركردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌.
٥. بڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كاتی ڕۆشتنیدا.
٦. له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا به‌كۆمپیوته‌ر چه‌ند كۆدێك ده‌دات، كه‌ باس له‌گرفتی كه‌می هه‌وا‌و سوته‌مه‌نی ده‌كات له‌نێو بزوێنه‌ره‌كه‌دا.

12/03/2018

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی متبوونی ئوتومبیل
زۆربه‌ی ئوتومبێله‌ تازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م توشی متبون‌ونه‌مانی كێش‌ولاوازبونی بزوێنه‌ر ده‌بێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیای دروست كه‌ر‌وجۆری ئوتومبێله‌كه‌وه‌ هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كه‌وه‌ك پێویست گرنگی به‌خزمه‌تكردنی ئوتومبێله‌ كانمان ناده‌ین .
شۆفێران به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواه‌وه‌ ده‌توانن چاره‌سه‌ری متبوونی ئوتومبیله‌كانیان بكه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر ئوتومبیله‌كانیان كۆن بێت یان تازه‌.
1- ده‌بێت به‌به‌رده‌وام ئاگامان له‌پلاك‌ونۆزڵه‌كان بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ستان كرد كێشه‌یه‌ك یان ده‌نگێك یان له‌رزینێك یان بڕینێك له‌ئوتومبێله‌كه‌تاندا هه‌یه‌ ئه‌وا پلاكه‌كان بگۆڕن‌ونۆزڵه‌كان تێست بكه‌ن.
2- ده‌كرێت متبوون كێشه‌ی كاره‌بایی بێت ، بۆئه‌وه‌ش تێستی كۆمپیوته‌ری گێڕومه‌كینه‌ بكه‌ن بۆدۆزینه‌وه‌ی هه‌ركێشه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ .
3- ناوبه‌ناو پشكنین بۆفلته‌رواته‌ (مه‌سفا)ی به‌نزین بكه‌‌و لانیكه‌م ده‌بێت ساڵی دووجار بگۆڕێت ‌وپشكنین بۆفیت په‌مپه‌كه‌ بكرێت .
4- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕینی ڕۆن پشگوێ‌ مه‌خه‌ ، پێویسته‌ باشترین ڕۆن بخرێًته‌ بزوێنه‌ری ئوتومبیل‌وپابه‌ندی ڕێنمایه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ریش بین له‌وباره‌یه‌وه‌.
5- زووزوو پشكنین بۆفلته‌ری هه‌وای سه‌ربزوێنه‌ره‌كه‌ بكه‌و پاكی بكه‌ره‌وه‌‌وئه‌گه‌ر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕه‌.
6- ناوبه‌ناو هه‌وای ده‌رچه‌ی سه‌رمه‌كینه‌كه‌ لای به‌خاخ یان كابرێته‌ره‌كه‌وه‌ به‌جوانی پاكی بكه‌ره‌وه‌.

12/03/2018

#بۆچی پێویستە زۆر #ئاگادار بیت لە تەواو بوونی #بانصی #ئۆتۆمبێلەکەت .

دیارە ئۆتۆمبێلەکانمان یەکێکە لە سەرمایە گرنگەکانی ژیانمان و پێویستە هەمیشە ئاگاداری بین. بۆ ئەوەی هیچ کاتێک ئۆتۆمبێلەکانمان نەبێتە هۆی مەترسی گەورە لەسەر خۆمان و سەرنیشیەکانمان

یەکێک لەو مەترسیانە گەورانەی تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت ئەوەیە لە کاتی تەواو بوونی بانصەکانی لە کاتی ڕۆشتنی مەعەدەل

ئەمانە هەندێ نیشانەی تەواو بوونی بانصی ئۆتۆمبێلەکانمانە پێش وەختە ؟

١. دروست بوونی زیکە زیک و خشە خش لە ڕۆشتنا بە شێوەی بەردەوام لە ڕۆشتنا
٢. دروست بونی زیکە زیک و خشە خش لە کاتی ئیستۆپ گرتنا
٣ دروست بوونی خڕە خڕ لە کاتی ئیستۆپ گرتنا
٤ داگیرسانی گلۆپی ئاگادار کردنەوەی ئیستۆپ بە بەردەوامی

پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی توشی تەواو بوونی بانص نە بین لەکاتی مەعەدەل دا ؟

پێویستە دوای گۆڕینی بانصی تازەی ئۆتۆمبێلەکانمان لە بەرواری گۆرینیەوە دوای ٣ مانگ بۆ ٥ مانگ فەحسی بانصی ئۆتۆمبێلەکەت بکەین لای کەسی شارەزا بۆ ئەوەی بزانی دۆخی بانصەکانت چۆنە بۆ ئەوەی توشی هیچ مەترسی تەواو بوونی بانص نەبی لە ڕۆشتنی مەعەدەل دا

ئەگەر لە کاتی ڕۆشتنا بانصی ئۆتۆمبێلەکەت نەمێنێ دەبێتە هۆی چی ؟

دیارە ئەم حالەتە زۆر مەترسی دارە و ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانی خۆت و سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەت بکەویتە مەترسیەکی گەورەی مان و نەمان

ئەگەر بانصی ئۆتۆمبێل تەواو بێت لە ڕۆشتنی مەعەدەلدا ئەو بەشەی کە فەحمە ناسراوە تەواو بێت ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی ئەو پارچە ئاسنەی کە لە دوای پارچە فەحمەکەوەیە دەست بکات بە داخوارنێکی زۆر خرای فلنجەی ئۆتۆمبێلەکەت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەبۆی ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر بێتە دەرەو هەموو ئەو شلەی تیایە بێتە دەرەوەو کە بە ڕۆن ئیستۆپ ناسراوە ئەمەش دەبێتە هۆی شل بوونی پادەری ئیستۆپ و سفر بوونی ئیستۆپ

نووسینی// کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی

05/03/2018

جیاوازی نێوان ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبیل لەم ڤیدۆیەدا ڕونکراوەتەوە وە بۆ گۆڕینی ڕونی ئۆتۆمبیلەکانتان ڕەچاوی ڕێنمایی شریکەی دروستکەری ئۆتۆمبیلەکانتان بکەن وە جۆری ڕۆنەکە بە زۆری لەسەر قەپاغی ڕۆنی سەر بزوێنەری ئۆتۆمبیلە مۆدێل تازەکان ئیشارەتی پێدراوە.
0w30
5w30
10w30
15w40
20w50

Address

Industrial Area
Rania
46012

Opening Hours

Monday 08:00 - 17:30
Tuesday 08:00 - 17:30
Wednesday 08:00 - 17:30
Thursday 08:00 - 17:30
Saturday 08:00 - 17:30
Sunday 08:00 - 17:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rania auto spare parts posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share