بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن
Call Directions Website Contact the business

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

10/08/2026

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی چاک کردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوە دڵتەنگی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ( عبدالرحمن حمه صالح عبدالرحمن )
مامى بەڕێز کاک ( دانا عبدالکریم حمەصالح ) وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین ، داواکارین لەخوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بەدڵی کەسوکارو خانەوادەو خۆشەویستانی ببەخشێت .
إنا لله و إنّا إليه راجعون .

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

08/08/2026

قوناغی قیرکردنی گوندی وێنەی سەربەناحیەی گەرمک دەستی پێکرد بەدرێژی ٣٫٦کم بڕیارە لەزوترین کاتدا کارەکانی تەواوبکرێت
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێگاوبانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوەئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی بەڕێزی گوندەکانی سەر...
03/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوە

ئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی بەڕێزی گوندەکانی سەر هێڵی ڕێگای (خۆنیانە تا دەڵاڕۆ) دەکەینەوە، کە بەهۆی نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردن و چاککردنی ڕێگاکە، پێویستە هەر هاوڵاتییەک مەبەستی دانانی بۆری ئاو، ئاوەڕۆ، یان هەر پێویستییەکی تری هاوشێوەی بۆ زەوییەکەی هەیە، لە زووترین کاتدا کارەکانی ڕاپەڕێنێت و تەواوی بکات.ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوای دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەکە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە هیچ کەسێک نادرێت ڕێگاکە هەڵبکەنێت یان تێکی بدات؛ بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی ه...
12/07/2026

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیان کردووە بە پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵییەکانی ڕێگای (پێنجوێن - کەوڵۆس). ئەم کارە لە ئێستادا بە شێوازێکی کاتی ئەنجام دراوە، وەک هەنگاوێکی خێرا تا کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەی بنەڕەتی و گشتگیری نوژەنکردنەوەی ڕێگاکە.پڕۆژەی داهاتووی نوژەنکردنەوەی
ئەم ڕێگایە ئەمانە لەخۆدەگرێت:
بڕین و قیرتاوکردنەوەی پێشکەوتوو.تێکەڵەڕێژکردنی شانی ڕێگاکان.
چارەسەرکردن و چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی تووشی داڕوخان بوون.ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەینەوە کە بەیانیش تیمەکانمان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ پڕکردنەوەی تەواوی ئەو چاڵانەی لەسەر ڕێگاکە ماونەتەوە
سوپاس بۆبەشی پولیسی هاتوچۆ کە هاوکارمان بون بوڕێکخستنەوەی هاتوچۆی ڕێگاکە
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

کارەکانی پردی ناڵپارێز کۆتایی هاتئاگاداریەک لەبارەی پردی ناڵپارێزەوەکارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاکسازی لە پردی ئاسنیی ناڵپا...
03/07/2026

کارەکانی پردی ناڵپارێز کۆتایی هات

ئاگاداریەک لەبارەی پردی ناڵپارێزەوەکارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاکسازی لە پردی ئاسنیی ناڵپارێز بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە ئێستادا ڕێگاکە بە تەواوی کراوەیە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆکردن بەکاریبهێنن. هاوکات، سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆی پێنجوێن کە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە ئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆ و ئاسانکاریی ڕێگاکەیان گرتووەتە ئەستۆ
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوە بۆ گشت شۆفێران:بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی، گ...
03/07/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوە بۆ گشت شۆفێران:
بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی، گۆڕینی چەند پلێتێک، و ئەنجامدانی کاری لەحیمکاری، تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان بە سەرپەرشتی بەڕێز (فریاد محەمەد ئەمین) لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنی پردی ئاسنی ناڵپارێزن.تکایە بۆ سەلامەتی خۆتان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن. کارەکان تا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییان دێت و پردەکە دەکرێتەوە.سوپاسی بێپایان بۆ هاوکاری و ماندووبوونی بەردەوامی پۆلیسی هاتوچۆ
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

پێنجشەممە ٢/٧/٢٠٢٦، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ بەڕێزان کاک عەدنان کاکە ڕەش (قایمقا...
02/07/2026

پێنجشەممە ٢/٧/٢٠٢٦، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە،
لەگەڵ بەڕێزان کاک عەدنان کاکە ڕەش (قایمقامی قەزای پێنجوێن) و کاک هێمن ئیبراهیم (بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک)، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگمان بەم شێوەیە ئەنجامدا:
دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم:سەردانی بەڕێز کاک کەمال ڕووف-مان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لقی سلێمانی. وێڕای پیرۆزبایی، چەند داواکارییەکمان خستە بەردەم بەڕێزیان سەبارەت بە تەرخانکردنی نەختینە بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی سنوورەکەمان. بەڕێزیان بەڵێنیاندا کە بەپێی توانا هاوکارمان بن، کە هیوادارین لە ئایندەدا ئەنجامی ئەرێنی ئەم سەردانە دەربکەوێت.

سەردانی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت:لە درێژەی دیدارەکانماندا، سەردانی نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتمان کرد و لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عەتا کۆبووینەوە. تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە نۆژەنکردنەوەی هەردوو ڕێگای (پێنجوێن _ کەوڵۆز) و (پێنجوێن _ سەیرانبەن). بەڕێزیان بەڵێنیاندا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی هەردوو ڕێگاکە بکرێت لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.جێی ئاماژەیە، وەک چۆن لە کۆبوونەوەی پێشترماندا بەڕێز کاک (دانا عبدالکریم ) وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی پێدابووین کە بەهۆی تایبەتمەندی کەشوهەوای ناوچەکەوە، پێنجوێن لە پێشینەی کارەکاندا بێت، ئێستاش کار لەسەر ئەو بەڵێنە دەکرێت.لەکۆتاییدا، هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزاکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هاوکاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی هەرچی زووترە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە قەزای پێنجوێن بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

17/06/2026

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێنەوە

هاوڵاتیانی خۆشەویست.. ڕادەگەیەنین کە پڕۆژەی تێکەڵەڕێژکردنی ڕێگای (گوندی گۆخڵان - بۆ گوندی مشیاو) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەم پڕۆژەیە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جێبەجێ کراوە.لێرەوە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست و شۆفێران دەکەین، بە تەواوی پابەندبن بە پاراستنی ئەم ڕێگایە و ڕێگری بکەن لە هەر زیان پێگەیاندنێک. بە پێچەوانەوە، هەر سەرپێچییەک ڕووبدات، بەپێی یاسای قەدەغەکراوی ڕێگاوبانەکان مامەڵەی توند لەگەڵ سەرپێچیکاراندا دەکرێتپاراستنی ڕێگاوبانەکان نیشانەی سەرنج و هاوکاری ئێوەیە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی (وێنە) سەر بە ناحیەی (گەرمک) ڕادەگەیەنین بە درێژایی ٣.٦ کم، کە نزیکەی سەد ماڵ و دوو گوند لەم پڕۆ...
08/06/2026

قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی (وێنە) سەر بە ناحیەی (گەرمک) ڕادەگەیەنین بە درێژایی ٣.٦ کم، کە نزیکەی سەد ماڵ و دوو گوند لەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگە سوودمەند دەبن.

ئەم ڕاگەیاندنەش هاوکاتی سەردانێکی مەیدانی بوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لەلایەن ئەندازیار (محەمەد جەلیل) بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ئەنجامدرا، کە بە یاوەری شاندێک پێکهاتبوون لە ئەندازیار (کاروان حەمەئەمین) جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ ڕێگاوبان و ئەندازیار (ڕێبین نەریمان) بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی سلێمانی لەگەڵ تیمێکی هونەری و ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سەردانی قەزای (پێنجوێن)یان کرد. لە سەرەتادا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی پێنجوێنیان کردو دواترلەسەردانەکەدا، شاندەکە لەلایەن بەڕێز (عەدنان کاکە ڕەش) قایمقامی (پێنجوێن)ەوە پێشوازییان لێکرا، کە تێیدا وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک قایمقامی نوێ، پشتگیری تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە دووپاتکردەوە و بەوردی تاوتوێی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ڕێگاوبان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگی بەردەم پڕۆژە تەواونەکراوەکان کرا.دواتر شاندەکە بەرەو ناحیەی (گەرمک) بەڕێکەوتن و لەلایەن بەڕێز (هێمن ئیبراهیم) بەڕێوەبەری ناحیەکەوە پێشوازییان لێکرا، کە تێیدا لە دیدارێکدا گفتوگۆیەکی چڕ دەربارەی بارودۆخی ڕێگاوبانەکانی سنوورەکە، گوندەکان و داواکارییەکانی هاووڵاتیان ئەنجامدرا، هاوکات تیشک خرایە سەر ئەو پڕۆژانەی ئێستا لەکارکردنداند و ئەوانەشی کە کارەکانیان تەواو بووە، لەم نێوەندەشدا ئامادەبووان هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتییان بەرز نرخاند.لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەدا، شاندەکە پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی (وێنە)یان لە سنووری ناحیەی (گەرمک) لە قەزای (پێنجوێن) بەسەرکردەوە، کە لە ئێستادا کارکردن تێیدا بەردەوامە و لە(٣٠٪) پڕۆژەکە تەواوبوە بودجەکەی ٦١٢ ملیۆن دینارە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە تەرخانکراوە و لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانیدا جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، بەتایبەتی دانیش...
26/05/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، بەتایبەتی دانیشتوانی خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و سەرجەم فەرمانبەرانی دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەین.
هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، ئاوەدانی زیاتری قەزاکەمان، و هاندەرێک بێت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان.
جەژنتان پیرۆز و هەمیشە لە شادی و بەختەوەریدا بن.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن

Address

Penjwen
Penjwin
401

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی پێنجوێن:

Shortcuts

Share