Hawre Kalary

Hawre Kalary فێربوونی بابه‌ته‌كانی كۆمپیوته‌ر ، ئینته‌رنێت ، مۆب

کەسانێکی زۆر پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا شەحنی سەریع باشە بۆ مۆبایل .. یاخود بە کارهێنانی کەللەی شەحنی گالاکسی و ئایپاە ب...
23/05/2018

کەسانێکی زۆر پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا شەحنی سەریع باشە بۆ مۆبایل .. یاخود بە کارهێنانی کەللەی شەحنی گالاکسی و ئایپاە بۆ ئایفۆن دەبێت
لە وەلامدا دەڵیین
هیچ کێشەیەک دروست نابێت کە لەکاتێکدا کەلەی شەحنی هەر مۆبایلیک بەکار بهێنیت بۆ مۆبایلێکی تر بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم
ئێمە هەتا بتوانین دەبێت هەوڵ بدەین شەحنی شەریکە بە کار بهێنین چونکە ئەمپیر و قوەی خۆی دەدات بە مۆبایلەکە ... ئەگەر نەبوو دەبیت شەحنێک بە کار بهێنین کە Auto ID بێت کە ئێستازۆرێک لە شەحنەکان لیین نوسراوە و ڕەنگی USB ەکەی پرتەقاڵیە
واتە کەلەی شەحنەکە زۆربە هیزە سەریعە .. بەڵام بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەر مۆبایلێکی پی شەحن بکەیت ڤۆڵتی خۆی پی دەدات
واتە گالاکسی درەنگ بارگاوی دەبیتەوە بۆیە پیویستی بە شەحنی سەریعە بۆیە بە سەریعی شەحنی دەکات ... بەڵام ئایفۆن زو بارگاوی دەبێت و بە شەحنی اعتیادی شەحنی دەکات
ئیستا لە هەموو بەرهەمەکانی ئەپڵ PMICs هەیە کە کورتکراوەی
Power management integrated circuits
هەر کاتێک شەحنێک بەکار بهێنیت ڤۆلتیەی بەرز بێت ئەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناهێڵێت قوەکە دەخڵی مۆبایلەکە ببیێت و کۆنترۆلی دەکات
بۆیە کیشە نیە هەر شەحنێک بە کار دەهێنیت بۆ مۆبایلەکەت بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم
گەر سودی هەبوو ڵایكو شەیری لای خۆتی بكە
🔴

لەڕێگەی unsend ی مێسنجەری فەیسبووک دەتوانی نامەی نێردراوی خۆت لای هاوڕێکەشت بسڕیەوە---بەپێی هەواڵێکی thenextweb  کۆمپانی...
08/04/2018

لەڕێگەی unsend ی مێسنجەری فەیسبووک دەتوانی نامەی نێردراوی خۆت لای هاوڕێکەشت بسڕیەوە
-
-
-
بەپێی هەواڵێکی thenextweb کۆمپانیای فەیسبووک لەداهاتوودا خزمەتگوزاری unsend زیاد دەکات بۆ نامەکانی ناو مێسنجەر تاکوو بەکارهێنەر لەڕێگەیەوە بتوانێت ئەو نامانە بسڕێتەوە کە ناردوونی بۆ هاوڕێکانی لای خۆی و هاوڕێیەکەشی.
لە ئێستادا، بەکارهێنەرانی مێسنجەری فەیسبووک ناتوانن ئەو نامە نێردراوانە بسڕنەوە کە ناردوویانە بۆ هاوڕێکانیان و بەسڕینەوەیان هێشتا کۆپیەک لای بەرامبەر هەردەمێنێت، بەڵام لەمەوبەدوا پاش زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە، چیتر نیگەرانی ئەو نامانە نابین کە بەهەڵە دەنێردرێن و ئارەزووی ئەوە دەکەین لای کەسی بەرامبەر نەمێنن.
فەیسبووک کە خاوەنی ئینستەگرام و واتسئاپیشە هەمان ئەم تایبەتمەندیەی کە دەیەوێت بیخاتە ناو مێسنجەری فەیسبووک، لە ئێستادا بۆ هەردوو ئەپی ئاماژە بۆکراو زیادکردووە و بەکارهێنەران دەتوانن نامەکان لای خۆیان و هاوڕێکانیشیان بسڕنەوە. بەڵام ئەوەی تاکوو ئێستا لە مێسنجەردا هەبووە، تەنها Secret conversation بووە.
شایەنی باسە،بەگوێرەی هەواڵەکە بێت، چەند جارێک گفتوگۆی زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیە کراوە بۆ مێسنجەری فەیسبووک پێدەچێت بەم زووانە بەردەست ببێت.

کارتی شاشەVideo Card چیە؟ چ دەورێك دەبینی لە کۆمپیوتەر؟چۆن کارتی شاشە هەلبژێرین بۆ کارەکەمان؟ کارتی شاشە Video Card بەکا...
17/01/2018

کارتی شاشەVideo Card چیە؟ چ دەورێك دەبینی لە کۆمپیوتەر؟چۆن کارتی شاشە هەلبژێرین بۆ کارەکەمان؟


کارتی شاشە Video Card بەکاردێت بۆ پرۆسێس کردنی وێنە و پیشاندانی لەسەر شاشە، باشترین کارتی شاشە زۆرترین گۆران دروست دەکات لە گرافیکی شاشە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی یاری بەهێز دەکەن یان بۆ فۆتۆگرافەر و ئەوانەی مۆنتاجی ڤیدیۆ دەکەن ئەوا پێویستیان بە کارتی شاشە هەیە بە قەبارەی 4GB بە نرخی 150$، بەلام ئەوانەی کار لەسەر وێنە ناکەن کارتی شاشە گرنگیەکی وا نیە بۆیە پێویست ناکات پارەی لێ خەرجکەن.

پرۆسسەر CPU چیە؟ چ دەورێك دەبینی لە کۆمپیوتەر؟پرۆسیسەر CPU: ئەمە وەك ئەو بەشەی مێشك وایە کە لێکدانەوە و ئەنجامدانی هەموو...
16/01/2018

پرۆسسەر CPU چیە؟ چ دەورێك دەبینی لە کۆمپیوتەر؟

پرۆسیسەر CPU: ئەمە وەك ئەو بەشەی مێشك وایە کە لێکدانەوە و ئەنجامدانی هەموو کارەکان لەخۆ دەگرێت بە یەکەی GHz دەپیورێت، لەگەل RAM خێرایی کۆمپیوتەر دیاری دەکەن جیاوازی لەگەل رام ئەوەیە رام چەندی زیاتربێت دەتوانێت چەند پرۆگرامێك لە یەك کاتدا لە خۆبگرێت بۆ ئەوەی لەلایەن CPU ئیشی پێ بکرێت بەلام زۆری و کەمی CPU خێرایی ئەنجامدانی پرۆگرامەکانی ناو رام دیاری دەکات لە یەك چرکەدا. CPU دوو کۆمپانیای دروستکەری هەیە ئەوانیش intel, AMD بەلام ئەنتل لە رووی کوالێتی باشترە و لە نرخیشا گرانترە.

09/06/2017

هەموو ئەو کۆد و ووشانەى کە لە (run) دا بەکار دێن
temp : ئه‌و فایلانه‌ی زیادن له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌توانی دلێتیان بکه‌ی
%temp% : ئه‌و فایلانه‌ی زیادن له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌توانی دلێتیان بکه‌ی
recent : ئه‌و فایلانه‌ی زیادن له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌توانی دلێتیان بکه‌ی
Prefetch : ئه‌و فایلانه‌ی زیادن له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌توانی دلێتیان بکه‌ی
accwiz : زیادکردنی هه‌ندی مواسه‌فاتی دیسکتۆپ
hdwwiz.cpl : زیادکردنی پارچه‌ی ڕه‌قی کۆمپیوته‌ر
appwiz.cpl : بۆ هینانی ویندۆی فرێدانی به‌رنامه‌ کان
wuaucpl.cpl : بۆ ویندۆ نوێکردنه‌وه‌
fsquirt : ناردنی فایل به‌ هۆی بلوتوس
calc : بۆ هێنانی حاسیبه‌
certmgr.msc : ئه‌ندامه‌کانی ویندۆز
charmap : بۆ هێنانی ڕه‌مزی کۆده‌کانی کۆمپیوته‌ر
chkdsk : بۆ پشکنینی به‌شه‌کانی کۆمپیوته‌ر
clipbrd : ئه‌و نوسراوانه‌ی کۆپی ده‌که‌ی له‌م ویندۆیه‌ نیشان ده‌دات
dcomcnfg : بنچینه‌ی خزمه‌تگوزاری
compmgmt.msc ; به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپیوته‌ر
control : کردنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ په‌ناڵ
timedate.cpl : کردنه‌وه‌ی ویندۆی کات
write : بۆ کردنه‌وه‌ی وۆردپاد
tourstart : چون بۆ ناو ویندۆ
winver ; بۆ زانینی ڤیرژینی ویندۆزه‌که‌ت
wupdmgr : بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ویندۆزه‌که‌ت به‌ ئه‌نته‌رنێت
syskey : دانانی ژماره‌ی نهێنی بۆ ویندۆزه‌که‌ت زۆر گرینه‌گه‌
wiaacmgr : تایبه‌ته‌ به‌ کردنه‌وه‌ی سکانه‌ر بۆ داخیل کردنی وێنه هتد....
msmsgs : بۆ کردنه‌وه‌ی ویندۆز مه‌سێنجه‌ر
wmplayer : بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ.
magnify : بۆ گه‌وره‌ کردنی به‌ شێک له‌ ویندۆ
explorer : بۆ کردنه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی فایله‌کان و ڕێکخستنی فایله‌کان.
wabmig ; گۆڕینی ناونیشانی فایله‌کان له‌ هه‌ر شوێنی بی.
wab : داخیل کردنی ناونیشانی فایله‌کان ئه‌وه‌ی ده‌توێت.
utilman : بۆ یارمه‌تیدانی کۆمپیوته‌ر و هێنانی کیبۆرد سکرین و گه‌وره‌کردنی به‌شێک
nusrmgr.cpl : دانانی یۆزه‌ر بۆ ویندۆزه‌که‌ت .
telnet : بۆ ئاڵو گۆڕکردنی فایل له‌ دۆز
taskmgr : کردنه‌وه‌ی تاسک مانیجه‌ر
sysdm.cpl : زانیاری له‌سه‌ر ویندۆز
msinfo32 : هه‌موو زانیاریه‌کت پێ ده‌دات له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر هارد وێر و سۆفت وێر.
msconfig : له‌م ویندۆیه‌ ده‌توانی به‌شێک له‌ ویندۆ ده‌ستکاری بکه‌ی
cliconfg : بۆ کردنه‌وه‌ی ویندۆی کیوال
shutdown : بۆ بۆکوژاندنه‌وه‌ی ویندۆز
services.msc ; خزمه‌ت گوزاری ویندۆز
ntmsoprq.msc : زیادکردنی سیدی روم دیڤیدی روم
mstsc : پێکه‌وه‌ به‌ستانی دوو کۆمپیوته‌ر له‌ هه‌ر شوێنی بێ
regedit : کردنه‌وه‌ی رێجستری کۆمپیوته‌ر
eudcedit : کردنه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌کانی به‌رنامه‌یه‌که‌ له‌ وێندۆز هه‌یه‌ زۆر گرینگه
powercfg.cpl کردنه‌وه‌ی وه‌زه‌ی ویندۆز
dialer : په‌یوه‌ندی له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بۆ کۆمپیوته‌ر
perfmon : بۆ زانینی حاڵی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
osk : کردنه‌وه‌ی کیبۆرد سکرین
packager : کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاکه‌ته‌کان
conf ; به‌ستنه‌وه‌ی دوو کۆمپیوته‌ر به‌ ئه‌نته‌رنێت
main.cpl : تایبه‌ته‌ به‌لاپتۆپ بۆ ئیشپێ کردنی بێ ماوس
moviemk : کردنه‌وه‌ی موڤ مه‌یکه‌ر
winchat : کردنه‌وه‌ی ویندۆی قسه‌کردن
verifier : بۆ ئاشکراکردنی پێناسنامه‌‌کان
migwiz : بۆ پێکه‌وه‌ به‌ستانی دوو کۆمپیوته‌ر به‌هۆی کارتی مۆدۆم
sigverif : چاره‌سه‌ری فایله‌کان به‌ سۆفت وێر
hypertrm : ناردنی فایل له‌ کۆمپیوته‌رێکه‌وه‌ بۆ کۆمپیوته‌رێکه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێ بی
iexpress : ئاشکراکردنی فایل
ciadv.msc : ناوه‌ڕۆکی فایله‌ کان زۆر به‌ ئاسانی
mrt : بۆ پشكنینی ئه‌و فایلانه‌ی كه‌وا توشی هه‌ندێك كێشه‌ بوونه‌
dxdiag : بۆ زانینی مواصفاتی كۆمپیوتر
cleanmgr : بۆ خاوێن كردنی درایڤ

له‌ ساڵی 1993 تا ئێستا به‌ خۆڕاییه‌ ! ||ئه‌ندازیاری سۆفتوه‌یر و پڕۆگرامه‌ری ڕووسی ( یوجین ڕۆشاڵ - Eugene Roshal ) ناسراو...
18/01/2017

له‌ ساڵی 1993 تا ئێستا به‌ خۆڕاییه‌ ! ||

ئه‌ندازیاری سۆفتوه‌یر و پڕۆگرامه‌ری ڕووسی ( یوجین ڕۆشاڵ - Eugene Roshal ) ناسراوه‌ و ناوداره‌ به‌هۆی داڕشتن و دروستكردنی پڕۆگرامی (وینڕار - WinRAR) كه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین و گرنگترین پڕۆگرامه‌كان له‌ جیهاندا ، وه‌ گه‌شه‌پێده‌ر و خاوه‌نی (FAR file manager) یشه‌. #یوجین له‌ ساڵی 1972 له‌ دایكبووه‌ و ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌. له‌ ڕاستیشدا له‌ %100 ی پڕۆگرامی #وینڕار له‌ لایه‌ن یوجینه‌وه‌ نه‌نووسراوه‌ ، به‌ڵكو برا گه‌وره‌كه‌شی هاوكاری كردوه‌ ، چونكه‌ برا گه‌وره‌كه‌ی خاوه‌نی ئالگۆريتمى په‌ستاوتنی ڕاره‌ (RAR compression algorithm). له‌ ساڵی 1993ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا یوجین به‌رنامه‌كه‌ی به‌خۆڕایی ده‌فرۆشێت ! ، پاش 40 ڕۆژ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت ، پاشان داوای كڕین ده‌كات به‌ڵام نه‌شیكڕیت هیچ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ناگۆڕێت و به‌رنامه‌كه‌ش هه‌ر به‌ ئاسایی كار ده‌كات. (ئه‌وه‌یه‌ ساده‌یی و ساكاری یوجین) ، یا ئه‌وه‌تا كراكێكی ساده‌ ده‌ده‌یت له‌ به‌رنامه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ چیتر پیشان نه‌دات.

13/01/2017
خـێرایـی   بـە سـەد هـێـندە لە   خـێراترە بەهـۆکاری ئەوەی بە ڕووناکـی کار دەکـات نەکـ بە شەپۆلی ڕادیۆیی !
08/01/2017

خـێرایـی بـە سـەد هـێـندە لە خـێراترە بەهـۆکاری ئەوەی بە ڕووناکـی کار دەکـات نەکـ بە شەپۆلی ڕادیۆیی !

وه‌ك هه‌موو مان ده‌زانین كاتێك ئه‌مانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌ك له‌سایتی سه‌ره‌كی دابگرینئه‌وه به‌رنامه‌كه‌ داوای Serial Number...
27/12/2016

وه‌ك هه‌موو مان ده‌زانین كاتێك ئه‌مانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌ك له‌سایتی سه‌ره‌كی دابگرین
ئه‌وه به‌رنامه‌كه‌ داوای Serial Number ئه‌كات
پێویستمان به‌ Serial Number بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی و به‌ چالاكی به‌كاربێنی
یاخود ئه‌توانی بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ به‌كاری بێنیت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ داوای Serial Number ئه‌كات
جا بۆ ئه‌وه‌ی Serial Number بدۆزینه‌وه‌ ئه‌بێت كه‌مێك به‌دوای دا بگه‌ڕێین ئه‌وه‌ش كه‌مێك
ناخۆشه‌ به‌ڵام زۆریش نا جا لێره‌ من ڕێگایه‌كتان پێ ئاشنا ئه‌كه‌م زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانیت
سیریالی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌ته‌وێ ئه‌یدۆزیته‌وه‌ له‌گه‌ڵم به‌ .

1 - براوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌وه‌ .
2 - ناوی به‌رنامه‌كه‌ت بنوسه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێت سیریاله‌كه‌ بدۆزیته‌وه‌
دواتر ئه‌مه‌ له‌ دوای ناوی به‌رنامه‌ بنوسه‌ { 94fbr }

بۆ نمونه‌ : Photoshop-7 94fbr

ئیتر ته‌واو لێره‌ هه‌موو ئه‌و Serial Number ـه ئه‌دات

بــــــــــــــــــه‌ هــــــــــیــــــــــوای ســـــــــــــــوود

بۆچی فایلە سڕاوەکان دێنەوە و چۆن دەتوانی ڕێ لەگەڕانەوەیان بگری؟--http://techeye.org/browse/8074
25/12/2016

بۆچی فایلە سڕاوەکان دێنەوە و چۆن دەتوانی ڕێ لەگەڕانەوەیان بگری؟
-
-
http://techeye.org/browse/8074

چۆنیەتی خۆپاراستن لە ریپۆرتی فەیسبووک؟ــ- با ناوی فەیسبوکت سیانی یا دوانی بێت و ناوی ڕاستی بن واتە ناوی شوێن و نازناو ئە...
22/12/2016

چۆنیەتی خۆپاراستن لە ریپۆرتی فەیسبووک؟
ـ
ـ

- با ناوی فەیسبوکت سیانی یا دوانی بێت و ناوی ڕاستی بن واتە ناوی شوێن و نازناو ئەو شتانه نەبێ.
- ئەگەر دەتوانی وێنەی خۆت لەسەر فەیسبوکت دانێ ئەگەر ناشکرێ شتێک دانێ کە بێزارکەر نەبێ یا سوکایەتی نەبێ بۆ شوێنێ یا کەسێک.
- ئەو تەمەنەی کە لە فەیسبوک دەینوسیت با تەمەنێ ڕاستی خۆت بێت.
- ژمارە مۆبایل ڕەبت کە لەگەڵ فەیسبوکت زۆر گرنگە هەموو فەیسبوکی ژمارە مۆبایلێکی لەگەڵدا ڕەبت کرابێ .
- ئیمەیڵێکی بۆ دانێ کە هەمیشە پاسۆوردی بزانیت ، ئیمەیڵەکەشت confirm کردبێ .
- ڕۆژانە پۆست بکە ئەگەر دەتوانی تا چالاک بێ ئەکاونتت.
- زانیاریەکانی بەشی about پڕ بکەرەوە وەک شوێنێ ئیش و خوێند و ئەوانە.
- دوور کەوەرەوە لە پۆستی نەشیاو وەک پۆستی خیلاعی و قسە وتن بە وڵاتان و کەسە ناو دارەکان و قسە وتن بە ئایینە جیاوازەکان و وێنە یا ڤیدیۆی سوتاندنی ئاڵای وڵاتان و دوور کەوتنەوە لە پۆستە ڕەگهز پەرستیەکان و دانەنانی لینک و پۆستی گوماناوی و هاک.
ئەمانەی سەرە بۆ پاراستنی ئەکاونتەکانە لە ریپورت و داخران .
پێویستە لەگەڵ ئەو خاڵانەی سەرەوە لە ڕووی ئەمنیشەوە فەیسبوکت بەهێز بکەی ، ئەویش چەن ڕێگایەک هەیە بەڵام لێره دوانیان باس دەکەم کە زۆربەتان داتان ناوە.
1 چالاک کردنی login approval
ئیشی ئەم بەشە ئەوە کە چالاکت کرد ، کەویستت چیتە ناو فەیسبوکەکە کۆدێک دەچێ بۆ ژمارە مۆبایلەکەت دەبێ ئەو کۆدە داخڵی فەیسبوکت بکەی بو ئەوەی بکرێتەوە، ئەگەر کەسێک پاسۆردی فەیسبوکیشت بزانی ناتوانێ بیکاتەوە تا ئەو کۆدەی لانەبێ ، هەرچەن ئەوە ڕێگاش دەشکێنرێت بەڵام باشترین ڕێگایی پارێزگاریە
بۆ چالاک کردنی لە ناو فەیسبوک بچۆ بەشی
account setting
security
login approval بکەوە سەحێکی لێبە
2 دانانی trust contct
لەم بەشەیا دەبێ سێ هاوڕێێ سیقە پێکراو هەڵبژێری کە سیقەی تەواویان هەبێ لات و ئەگەر ژمارە مۆبایلیشیانت لابێ باشترە ، سودەکەی ئەوەیە کە ئەکەر فەیسبوکت هاک بکرێ یا زۆر جار پاسۆوردت بیردەچێت لە ڕێی ئەم سێ کەسەوە دەتوانی فەیسبوکت بگەڕێنیتەوە.
لەناو فەیسبوکەکە دەچیتە بەشی
account setting
security
trsut contact
لەوێ سێ کەسەکە هەڵدەبژێریت.

چۆنیەتی سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە بە ئاسانی ناسڕێنەوە--زۆرجار کیشەی ئەوەمان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ زۆریک لە پرۆگرامەکان ک...
21/12/2016

چۆنیەتی سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە بە ئاسانی ناسڕێنەوە
-
-
زۆرجار کیشەی ئەوەمان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ زۆریک لە پرۆگرامەکان کەوا لە ناو کۆنتڕۆڵ پانێڵ ناسڕێتەوە یاخود ئەگەر بشیسڕێتەوە ئەوا بەشێک لە فایلەکانی لە دوای خۆیان لە ناو کۆمپیوتەرەکەمان بە جێ دەھێڵن ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کردارانە ئەم بەرنامەیەمان بۆ ھێناون کە بەرنامەیەکی زۆر باش و سەرکەوتوە . وە بێجگە لەم کردارانە چەندین کرداری تریش لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە :
١/ ستارت ئەپ مانێجەر/ لەم بەشەدا ئەو بەرنامانەت نیشان دەدات کەوا لە ناو کۆمیوتەرەکەت بە شێوەیەکی بەردەوامەکی کراوەن وە ھەروەھا دەتوانی ھەر لەم بەشە ھەر بەرنامەیەکت بوێت رایبگریت لە کارکردنی بەردەوامەکی .
٢/ کلینەر/خاوێن کردنەوەی ھاردەکانی ناو کۆمپیوتەر .
٣/ ترەیس ئێرسەر/ ئەم بەشەش بەکار دێت بۆ خاوێنکردنەوەی براوەسەرەکانی کۆمپیوتەرەکەت
٤/ شڕێد/ لە رێگای ئەم بەشەوە ھەر فایلێک لە ناو کۆمپیوتەرەکەت بسڕیتەوە بە ھیچ جۆرێک و بە ھیچ جۆرە ریکۆڤەریەک ناگەرێندرێتەوە .
٥/ وێندۆس توڵ/ لەم بەشەدا فرمانە سەرەکیەکانی ویندۆزەکەت ھەیە کە دەتونایت بیان کەیتەوە و دەستکاریان بکەیت وەکوو سکوێرێتی سەنتەر و نێتورۆک ئینفۆڕمەیشن .

بۆ داگرتنی بەرنامەکە کلیک بکە
http://www.ursoftware.com/

خۆی بەرنامە نرخی ٣٠$ بەڵام ئیمە سێڕیالەکەیمان بۆ داناون دەتوانن بە خۆڕای سێڕیالەکەی داخل بکەن :

Name: sharyn kolibob

Serial: 000016-9P0U6X-N5BBFB-EH9ZTE-DEZ8P0-9U4R7­2-RGZ6PF-EMYUAZ-9J6XQQ-89BV1Z

سەرەتا بەرنامەکە لە ماڵپەری سەرەکی خۆی داببەزێنن کە بۆمان داناون ،دوای ئەوەی بەرنامەکە دابەززی ئینستۆڵی بکە لە کۆتا فرماندا پێش چونە ژورە بەرنامەکە پێت دەڵێت ئەم بەرنامەیە بۆ ماوە ٢١ رۆژ کاردەکات بە خۆڕای ئایا دەتەوێت بەرنامەکە بکڕیت یان بە خۆڕایی بچیتە ژورەوە تۆ کلیک بکە لەسەر Enter Key و ئەم سێڕیاڵ و نەیمە داخل بکە دوای ئەوە بەرنامەکەت بە سەرکەوتوی دەکریتەوە بۆت کە بە شێوەیەکی ھەمیشەی کاردەکات .

Address

Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawre Kalary posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share