15/01/2024
بیرۆکە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵ و پەروەردەکردنی بەهرەکانی
لەناو هەریەکەماندا بەهرەیەکی هونەری هەیە کە هەر لە منداڵییەوە لە نائاگایی ماندا هەیە ، لە ئەنجامی تێگەیشتنی خراپی دایک و باوکمانەوە. بەپێچەوانەوە، ڕەنگە ئەندامانی ژینگەی خێزان لە منداڵییەوە ئاگاداری بوونی بن و بەدەستی بهێنن، بۆیە هەوڵی پەرەپێدانی دەدەن بە هاندانی لە ڕێگەی ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، گەشەی پێدەردێت و بە تێپەڕبوونی کات شێوەی خۆی دەگرێت بۆ ئەوەی هونەرمەندێک بخاتە کۆمەلگاوە. پەروەردەکردنی بەهرە و توانا هونەریەکان لە تەمەنێکی ل بچوکەوەدەستپێدەکات بە دەورەدانی منداڵەکەت بە یاری و کات بەسەربردن کە پەروەردەی بەهرەکەی دەکات تواناکان کۆمەڵێک بیرۆکە دەبینیتەوە کە یارمەتیت دەدەن بۆ بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی تواناکانی، تا زووتر بگەیتە پێشەوە ئەنجامەکەی باشترە.
سندوقێکی وێنەکێشانی پێ بدە
هونەر هانی منداڵ دەدات بۆ دەربڕینی هەستەکانی ، پەرە بە خەیاڵی دەدات و یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی کەسایەتی و متمانەبەخۆبوونی زیاد دەکات ونا ئارامی و. ئاشنای دەکات بە دەربڕینی بیرکردنەوەکانی لە ڕێگەی وێنەکشان ، کە نیگەرانییەکانی دەرەوێتەوە
وێنەیەکی پێ بدە تا بیڕازێنێتەوە
بە شێوازی کۆلاجی سروشتی دەتوانیت گەڵای ڕووەک یان تەپوتۆزی بچووکی بۆ دابین بکەیت کە بتوانێت لێی بدات بۆ ئەوەی جیهانێک دروست بکات کە زۆر حەزی لێیە تێیدا بێت.
با داهێنەر بێت لەگەڵ کاغەزی فلتەری قاوە
دەتوانیت کاغەزی فلتەری قاوە وشک بکەیتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بەکاری بهێنێت بە ڕازاندنەوەی و دروستکردنی قاپی بچووکی ڕەنگاوڕەنگ.
بۆ ئەوەی خۆی بالیفەکەی بڕازێنێتەوە
بالیفێکی قوماشی بۆ بکڕە، و با خۆی لە ڕێگەی کۆلاجەوە بیڕازێنێتەوە بە بەکارهێنانی کاغەزی ڕەنگاوڕەنگی چەسپاو کە بە کەرەستەی قوماشەوە دەلکێت، و تایبەتمەندی بۆ ژووری نووستنەکەی زیاد دەکات.
تەکنیکى کۆلاج زۆر گونجاوە بۆ دروستکردنی متمانە بەخۆبوون
بۆ ئەوەی بیکەیتە نیگارکێش، چوارچێوەیەکی دار بکڕە، کتێبێکی پڕ لە وێنەکێشان لەگەڵ خۆت بهێنە و هەر دروستکردنێک کە سەرسامت دەکات بیبە. با بە دیواری ژوورەکەی خۆی هەڵیبواسێت.
لە منداڵییەوە بە یاری سکرابڵ ئاشنا بکە
با هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە پیتەکان بدۆزێتەوە، و هەوڵبدات لە ڕێگەی پارچەکانی یارییە پەروەردەییەکانەوە بە شێوەیەکی هونەری وشە دابڕێژێت، و دەتوانێت لە چوارچێوەیەکدا بیانچەسپێنێت بۆ ئەوەی ژوورەکەی پێ بڕازێنێتەوە.
با بە گوڵی وشککراوە داهێنەر بێت
ئەو گوڵانەی کە هەڵیدەبژێرێت لەناو کتێبێکدا دابنێن تا وشک و تەنک بکەنەوە، دەتوانێت بەکاریان بهێنێت بۆ ڕازاندنەوەی کارتێکی کارتۆن کە دەتوانێت لەناو چوارچێوەیەکدا لەسەر مێزێک لە نزیک جێگاکەی دابنێت، یان بە دیوارەکە هەڵیبواسێت.
بە هونەری مۆزایک ئاشنا بکە
دیارییەکی بۆ بکڕە کە پارچەی ڕەق و بەردی مۆزایک بە ڕەنگی جیاواز لەخۆدەگرێت تا بتوانێت بە شێوازی منداڵانەی خۆی تابلۆ دروست بکات.
مۆزایک بە شێوازی کۆلاج
یان دەتوانیت دیارییەک بکڕیت کە لە پارچەی چوارگۆشەی ئیسفەنج پێکهاتبێت، ئەویش دەتوانێت وێنەی وەک شازادە، ماڵ، یان دارێک دابنێت.
سندوقی هونەری
سندوقێکی گەورە بکڕە کە هەزار پارچەی تێدایە بۆ دروستکردن و کۆکردنەوە، هەروەها دەتوانیت ئەو شێوە جۆراوجۆرانەی تێدایە کەڵک وەربگریت بۆ دروستکردنی دەموچاو، دیمەنی سروشتی، یان تەنانەت ملوانکە.
سندوقێک بۆیەی ئەکریلیکی بۆ بکڕە
دەتوانێت وێنەکێشانێکی دیاریکراو لەسەر قوماشەکە ڕەنگ بکات، یان تەنانەت پەردەی جێگاکەش، یان دەتوانێت پارچە قوماشێک بڕازێنێتەوە کە بە چاکەتەکەی یان جلەکەیەوە بەستراوەتەوە.
وۆرک شۆپی هونەری بۆ منداڵان
گەلەری هونەری زۆرن کە وۆرک شۆپی ڕاهێنان بە تایبەتی بۆ منداڵانی بچووک ڕێکدەخەن، کە لە ڕێگەیەوە فێری هونەر دەبن بە هەموو شێوەکانیانەوە: وەک یاساکانی تێکەڵکردن و دابەشکردنی ڕەنگەکان، بناغەکانی وێنەکێشان و چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆلاج بە بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکل کراو و هتد بەدوای یەکێک لەم وۆرک شۆپانەدا بگەڕێ بۆ ئەوەی منداڵەکەت بەشداری بکات.. بۆ ئەو، و پەرە بە توانا هونەریەکانی بدات.
ئامادەکردن و وەرگێرانی
عامر کەڵکانی
ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری پەروەردەیی منداڵان و هەرزەکاران