29/01/2025
زیانەکانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ بە ئاستی زۆر کەمی بەنزین لە تانکی سووتەمەنی دا:
١- خراپ بوونی فیوڵ پەمپ
٢- مەترسی پیس بوونی فلتەری بەنزین و نۆزڵ بەهۆی ڕاکێشانی پیسیە کۆبووەکانی ژێری تانک.
٣-پەیدابوونی هەوا لە سیستەمی سووتەمەنی دا ، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی تاک ئیش کردن، لاوازی و زەحمەت هەڵبوونی ئۆتۆمبێڵ.
٤- کوژانەوەی ئۆتۆمبێڵ.
٥- ئەگەری خراپ بوونی بزوێنەر ئەگەر لەم کارەدا بەردەوامی بدرێت لە ماوەی درێژخایەن دا.