سەیارەکەم

سەیارەکەم ئە م پەیجە تایبەتە بە زانیاری لەسەر سەیارەو رونکردنەوە

12/06/2021

ئایە ئەزانی دیجیتاڵی ئۆتۆمبیلەکەت چۆن کاردەکات چۆن فەحس دەکرێ؟
بینەری ئەم ڤیدۆیەبەو بیزانە
لایکی ڤیدۆکە بکە و بینێرە بۆ هاوڕێکەت

بەهیوای سودبینین
هاوکارمان بن بۆ بەردەوامبونمان تا بتوانین زۆرترین زانیاری بگەیەنین بە ئێوە

کۆمپیتەر و وایەرمەنی ئەندازیار

چەمچەماڵ -ناوچەی پیشەسازی -پشت عەلوەکە

21/04/2021

پلاکی سەیارە چیە؟، دەبێ چ پلاکێ بۆ سەیارەکەت بکڕیت؟

05/04/2021

چ بەنزینێک دەکەیتە سەیارەکەتەوە؟

Knok Sensor  (حاسەی لێدان)ئەگەر سەیارەکت ساف ئیشناکا لە سلۆریئەگەر بەنزین زۆر سەرف ئەکاکێشی  کەمە لە هەستاناو ئەی بڕێ وە...
07/02/2021

Knok Sensor (حاسەی لێدان)
ئەگەر سەیارەکت ساف ئیشناکا لە سلۆری
ئەگەر بەنزین زۆر سەرف ئەکا
کێشی کەمە لە هەستاناو ئەی بڕێ
وە بێ هێز بووە بە عام ئەوە ئەم حاسەی سەیارەکەت تێک چوە
زۆر کات کە تێک بچێ گڵۆپی مەکینە هەڵ ئەکا بەڵام لە هەندێ سەیارەیا تەنها لە ڕێی کۆمپیتەرەوە دەتوانرێ چێک بکرێ.

فلسەکان (Freaze Plug) ئەم قەباغەنە بەکار دێن بۆ داخستنی ئەو کونانەی کە لە سەر ڕوی سلندەر بلۆک هەیە هەندێک جار لیکان دەبێ...
03/02/2021

فلسەکان (Freaze Plug) ئەم قەباغەنە بەکار دێن بۆ داخستنی ئەو کونانەی کە لە سەر ڕوی سلندەر بلۆک هەیە هەندێک جار لیکان دەبێ دەبێتە هۆی کەمبونی ئاوی ڕادێتەر (coolant) بۆیە دەبێ لانی کەم هەموو شەش مانگ جارێ چێک بکرێ. هۆکاری بونی ئەم کونانە لە سەر سلندەر بلۆک بۆ ڕێگریە لە تەقینی سلندەر بلۆک لە کاتی بونی پستانی بەرز لە ( Water Jacket) بە هۆی بەستنی یاخود بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی ڕادێتەرەوە.

نۆزڵی ئۆتۆمبێلنۆزڵ كه‌ ناوه‌ زانستیه‌كه‌ی (injector)ه‌، یه‌كێكه‌ له‌به‌شه‌ گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل، كاری دابه‌شكردن‌و ڕێكخست...
31/01/2021

نۆزڵی ئۆتۆمبێل

نۆزڵ كه‌ ناوه‌ زانستیه‌كه‌ی (injector)ه‌، یه‌كێكه‌ له‌به‌شه‌ گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل، كاری دابه‌شكردن‌و ڕێكخستنی سوته‌مه‌نییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ كارپێكردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، نۆزڵ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هێزی بزوێنه‌ر‌و هه‌ر گرفتێك له‌نۆزڵه‌كاندا روبدات، ئه‌وا ئۆتۆمبێل په‌كی ده‌كه‌وێت‌و هێز‌و خێراییه‌كی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش گرفته‌كه‌ زۆربێت، ئه‌وا ئۆتۆمبێل كار ناكات.
نۆزڵه‌كان به‌پێی جۆری ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش هه‌ر پستۆنێك یه‌ك نۆزڵی هه‌یه‌، واتا قه‌باره‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل ژماره‌ی نۆزڵه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر داوای كرٍِیاره‌كان‌و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌ندێكجار بۆ هه‌ر پستۆنێكی مه‌كینه‌ دوو نۆزڵ داده‌نێن، كه‌ ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی لێی به‌خشینی خێراییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ره‌و هاوڵاتی ئاسایی كه‌متر خواستی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ هه‌یه‌.
به‌پێی ستانداردی جیهانی، ده‌بێت نۆزڵ له‌(60) هه‌زار كیلۆمه‌تردا تێست بكرێت، كه‌ ئه‌ویش به‌ئامێری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كرێت بۆ زانینی هه‌ندێك كێشه‌ كه‌ زۆركات شۆفێر خۆی هه‌ستی پێناكات.
كاتێكیش نۆزڵ كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت چه‌ند هۆكارێكی خراپ‌و نێگه‌تیڤ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له‌وانه‌:-
1: دره‌نگ كاركردنی ئۆتۆمبێل.
2: له‌رزینی ئۆتۆمبێل.
3: هه‌بونی بۆنێكی ناخۆش له‌ئه‌گزۆزه‌وه‌.
4: زیاد سه‌رفكردنی به‌نزین.
5: زۆرجار به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌وه‌ كرداری خنكان له‌ئۆتۆمبێل ڕوده‌دات‌و هه‌ڵنابێت.

تێبینی: گه‌ر یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ هه‌بون له‌ئۆتۆمبێله‌كانماندا، پێویسته‌ نۆزڵه‌كانمان (TEST) واته‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌، تاوه‌كو كرداری پرژاندنی به‌نزین له‌نۆزڵه‌كانه‌وه‌ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بێت‌و گرفته‌كانی له‌رزین یاخود هه‌ر گرفتێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌ئێستادا له‌زۆرێك له‌ وڵاتان‌و له‌كوردستانیش، له‌كاتی كاری به‌په‌له‌و بۆ دوا نه‌كه‌وتن، هاوكات له‌پێناو تێچوویه‌كی كه‌متر، شۆفێران خۆیان ئه‌وكاره‌ ده‌كه‌ن‌و نۆزڵی ئۆتۆمبێله‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش تاراده‌یه‌كی زۆر رێگه‌ پێدراوه‌و گرنگه‌ شۆفێر زانیاری له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌بێت‌و بۆ به‌شێكی زۆر له‌كاروباری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، هه‌ربۆیه‌ كاتێك شۆفێران ئه‌گه‌ر ویستیان نۆزڵی ئۆتۆمبێله‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه‌، وه‌ك سه‌ره‌تاییترین هه‌نگاو ئه‌م كردارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
1- ماده‌ی Cyclo كه‌ ماده‌یه‌كی پاكه‌ره‌وه‌یه‌، له‌زۆربه‌ی فرۆشگاكان هه‌یه‌و ماده‌یه‌كی شله‌‌و له‌قوتودایه‌ بیكڕن.
2- ئه‌و ماده‌یه‌ تێكه‌ڵ به‌به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، واتا بیكه‌نه‌ تانكی ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌.
3- پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌كرێته‌ تانكی ئۆتۆمبێله‌وه‌، ئاستی بوونی بانزین له‌تانكیدا 50% بێت، واتا نیوه‌ بێت.
4- پێویسته‌ له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبێل كار نه‌كات‌و كوژابێته‌وه‌.
5- پێویسته‌ ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی له‌كاتی تێكردنی ماده‌ی Cyclo له‌تانكیدایه‌، به‌رامبه‌ر به‌ماده‌ی Cyclo، 95% كۆی به‌نزینی ناو تانكی پێكبهێنێت، واته‌ ماده‌ی Cyclo ته‌نیا 5% كۆی سوته‌مه‌نی ناو تانكی پێكبهێنێت.
پێویسته‌ شۆفێران زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی نۆزڵ، ماده‌یه‌كی تیژی ژه‌هراویه‌و ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌ن:-
1- له‌كاتی كردنه‌وه‌ی سه‌رقه‌باغی قوتوی ئه‌و ماده‌یه‌، ده‌ستكێشی لاستیكییان له‌ده‌ستدا بێت.
2- له‌كاتی تێكردنیدا به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و نابێت به‌ر ده‌ست‌و له‌شیان بكه‌وێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوتانه‌وه‌ی پێست‌و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ مه‌ترسی بێت بۆ تووش بوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

30/01/2021

کاتێک پاتری سەیارەیەکی مۆدێل بەرز دەگۆڕیت پێویستە ئەقلەکەی ریسێت کەیتەوە لەڕێ کۆمپیتەرەوە بەم شێوازە.

تکایە لایکو شەیر بکەن با زۆرترین کەس سودمەند بێ

کارەبای سەیارەسیستەمی کارەبای سەیارە سیستەمێکی زۆر ئاڵۆزە بە گشتی پێک دێ لە ئەقڵ ECU, هەستەوەرەکان، سویچ، وە بەکاربەرەکا...
24/01/2021

کارەبای سەیارە
سیستەمی کارەبای سەیارە سیستەمێکی زۆر ئاڵۆزە بە گشتی پێک دێ لە ئەقڵ ECU, هەستەوەرەکان، سویچ، وە بەکاربەرەکان کە لە ڕێگەی ژمارەیەکی زۆری وایەرەوە بە یەکەوە بەستراون کە پێی دەوترێ تاقم وایەر. ئەوەی گرنگ بێ شۆفێر دەبێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە فیتەر نەدات دەسکاری تاقم وایەری سەیارەکەی بکاو تەرهیماتی تێدا بکا بە تایبەت بۆ سەیارە مۆدێل بەرزەکان کە بە هیچ شێوەیە ڕێگە پێدراو نیە و دەبێتە هۆی تێکچونی ئەقڵی سەیارەکە. لە کاتی بوونی کێشەی کارەبای ئەگەری کێشە لە وایەرەکان زۆر کەمە زۆربەی کات کێشەکە لە بەشەکانی تر دەردەچێ چونکە وایەرەکان لە ڕێی بۆکسی فیوزەکانەوە پارێزراون.

جوانترين Camper Van کە شەریکەی Mercedece دروستی کردوە لە ساڵی 2020 نرخەکەی $200000 ئەویش  Unity murphy bed ە ئەگەر دەتان...
24/01/2021

جوانترين Camper Van کە شەریکەی Mercedece دروستی کردوە لە ساڵی 2020 نرخەکەی $200000 ئەویش Unity murphy bed ە ئەگەر دەتانەوێ سەیری ڕڤیوەکەی بکەن سەردانی ئەم لینکە بکەن
https://leisurevans.com/build/unity/

هایدرۆلیکی گێڕ هایدرۆلیک شلیەکی چەورکەرە وەکوو رۆن لە گێڕی ئۆتۆماتیکدا بەکاردێت. پێویستە لەکاتی دیاریکاوی خۆیدا بگۆڕدرێت...
21/01/2021

هایدرۆلیکی گێڕ
هایدرۆلیک شلیەکی چەورکەرە وەکوو رۆن لە گێڕی ئۆتۆماتیکدا بەکاردێت. پێویستە لەکاتی دیاریکاوی خۆیدا بگۆڕدرێت ئەم کاتەش بۆ هەرشەریکەیە جیاوازە بە پێی ئەوەی لە مانوەڵی سەیارەکەدا هاتوە. بۆ نمونە بۆ نیسان ئەڵتیما هەموو ٧٥٠٠٠ کم جارێک پێویستەبگۆردرێت. بۆ کۆڕۆلا هەموو ٤٠٠٠٠ مایەڵێک پێویستە بگۆڕدرێت. زۆر گرنگە لە کاتی گۆڕین هەمان جۆر بەکار بهێنرێتەوە بە تایبەت بۆ گێڕی CVT کە ئەویش بە هەمان شێوە لە مانوەڵ ئاماژەی پێدراوە. بۆ نمونە ئەم وێنەیە لەمانوەڵی 2013 Corrola وەرگیراوە کە ڕێگە بە بەکارهێنانی هیچ جۆرە هادۆلیکێکی کە نادا بۆ گێڕی CVT. بەڵام چونکە لای خۆمان بە ئاسانی هادرۆلیکی شەریکە دەسناکەوێ شۆفێر پێویستە بۆ گێری CVT هایدرۆلیکی کواڵیتی بەرز بەکار بێنێ کە تایبەتە بەو گێڕە وە لە هەمان جۆری شەریکە بێ.

21/01/2021

چۆنێتی بەستنی سیستەمی تاقە شەمسی Solar Panel

سڵاو هاوڕێیان با باسێکی سێنسەری لێشاوی هەوا (Air flow sensor) بکەین چوونکە یەکێکە لە حاسەگرنگەکان. ئەویش(Manifold Absolu...
19/01/2021

سڵاو هاوڕێیان
با باسێکی سێنسەری لێشاوی هەوا (Air flow sensor) بکەین چوونکە یەکێکە لە حاسەگرنگەکان. ئەویش(Manifold Absolute Pressure Sensor) ە کە بە (MAP sensor) ناسراوە.
ئەم سێنسەرە چاودێری ڕێژەی ڕۆشتنی ھەوا ئەکات بۆ ژووری سوووتان (Combustion Chamber) ھەر کاتێک ئەم سێنسەرە تێک بچێت ئەوا ڕێژەی ھەوا بۆ بەنزین (Air Fuel Ratio) تێک ئەچێت کە (14.7/1) ە، لەم حاڵەتەدا بزوێنەر تووشی لەرزین ئەبێت وە کۆنتڕۆڵ کردنی بڕی ڕۆشتنی بەنزین بۆ ژووری سووتان تێک ئەچێت لەوانەیە بڕی زیاد لە پێویست بچێتە ژووری سووتان، واتا ڕێژەی (14.7/1) ئەگۆڕێت. ئەم سێنسەرەش لەگەڵ سێنسەری ئۆکسجین (O2 Sensor) بەیەکەوە کار دەکەن کە ناوە بازاڕی یەکەی جۆزەی صالنصای پێ ئەڵێن.
نیشانەکانی تێکچوونی (MAP Sensor):
١.دووکەڵی ڕەش لە صالنصاوه دەرئەچێت کە غازی خنکێنەری (NOX) لەگەڵایە.
٢.لە سلۆولی ئەیلەرزێنێت.
٣.زۆر جار ھەڵە لە گێڕ گۆڕین درووست ئەبێت.
٤.ھەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەر لە ناو (DASH BOARD).

Address

Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەیارەکەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share