نوسينگەی شۆفێری شارەزا

نوسينگەی شۆفێری شارەزا شارەزایی متمانەو دڵنیای
📞 07701906601
📞 07507883432
📞 07719706971
(1)

په‌یجی فه‌رمی نوسینگه‌ی شاره‌زا(بۆفێربونی شۆفێری)
(ژنان و پیاوان)
ناونیشان: سلێمانی - نزیك یاریگای چیا خوار مزگه‌وتی ملا عبدالكریمی مدرس

07701906601 07507883432

ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌  ‌. ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێره‌وه...
01/06/2026

ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ ‌.

ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بگوازیته‌وه‌ بۆ سلێمانی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

• سه‌ره‌تا له‌پارێزگای سلێمانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەیت بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەزەو بەڕاد پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵەوە ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌نێردرێته‌ پارێزگای هه‌ولێر‌و كۆپییه‌كی ده‌درێته‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌، دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات‌و نوسراو(عه‌ریزه‌)یه‌ك ده‌نوسێت بۆ گواستنه‌وه‌ی تابلۆ، پاشان پاكتاوی سزای سه‌رپێچی ‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن(حیجز)ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كات، دواتر نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌شی (ئه‌وه‌لیات) ده‌كرێت ‌و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌دا مامه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه‌ هاتوچۆی سلێمانی.

• له‌دوای دوو هه‌فته‌ ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 07703682233 په‌یوه‌ندی بكه‌یت‌و دڵنیا بیته‌وه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كت، پاشان سه‌ردانی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌یت.

• دوای سه‌ردانكردنی هاتوچۆی سلێمانی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی یان بریكاره‌كه‌ی ده‌چێته‌ لای عه‌ریزه‌ نوسه‌كان نوسراوێكی تۆماری یه‌كه‌مجار ده‌نوسێت‌و دواتر پاكتاوی سزای دارایی ‌و حیجزی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌بوو پاشان تابلۆی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نوێ‌ بێت ته‌نها ڕسوماتی تابلۆ ده‌دات كه‌ (75) هه‌زاره‌‌و دوای وردبین تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت.

• ئۆتۆمبێله‌ (تاكسی‌و كشتوكاڵی) ‌و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی (كێشه‌ی یاسایی، یاخود قاسرین، یان قیستیان له‌سه‌ره‌) مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆیان بۆ ناكرێت.

• تابلۆی نایاب له‌نێوان پارێزگاكان گواستنه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی نوێی له‌و پارێزگایه‌ پێده‌درێت كه‌ ده‌یه‌وێت.

• هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ‌و خاوه‌ندارێتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی عێراقدا ناكرێت،
مقدم هێمن جلال ل هۆبەی تۆمافی یەکەمجار@ .

30/05/2026

لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و کارئاسانی بۆهاوڵاتیان بەردەوام لەگەڵ تانین بۆگەیاندنی زانیاری نوێ وبەسود بەبەشداربوانی پەیجی
نوسینگەی شۆفێری شارەزا

27/05/2026
26/05/2026

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پڕبەدڵ پیرۆزبایی لەوسەرجەم خوشک برایانم دەکەم لەگروپی نوسینگەی شۆفێری شارەزا دەکەم هیوادارم خوای گەورەو میهرەبان تاعەت و عیبادەتی هەمولایەکتان قبوڵ بکات .
هیوادارم هەمیشە شادو سەربەرزو تەندوست باشبن.

24/05/2026

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی: پابەند نەبوون بە بنەماکانی پیشڕەویی هاتووچۆ لە ناو فلکە و یوتێرن و پێچکردنەوە، کارەساتی لێدەکەوێتەوە

23/05/2026

دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

21/05/2026

چۆنیەتی تازە کردنەوی سەنەوی (ساڵانە).

مژدە مژدە ئەوانەی هەڵگری مۆڵەتی نوێی شوفێری هەرێمی کوردستانن دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شوفێری پێ بکەنلە هەنگاوێکی تازەیدا ب...
20/05/2026

مژدە مژدە
ئەوانەی هەڵگری مۆڵەتی نوێی شوفێری هەرێمی کوردستانن دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شوفێری پێ بکەن

لە هەنگاوێکی تازەیدا بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان دوا بەدوای دەرکردنی مۆڵەتی نوێی شوفێری، وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت لەکاتی گەشتکردنییاندا هاووڵاتی ئارەزوومەندە لەوەی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەربهێنێت یاخوود نا، چونکە مۆڵەتی نوێی شوفێری هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروستکراوە و لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش پەسندکراوە.

پوختەی ناوەڕۆکی روونکردنەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

۱_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆلەتی شوفێری نوێی خۆجێین دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی مۆلەتی شوفێرییەکەیان بگۆرن بە مۆلەتی شوفێری نێودەوڵەتی .

۲_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی وڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو وڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە و ئۆئۆمبێل بە کرێ بگرن و شوفێری بکەن ئەوا پێویستە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٦

لینکی پۆرتاڵی خزمەت بۆ زانیاری سەجەم معامەلەکانی هاوڵاتیان لەدامو دزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.بەهیوای گەیاندنی زانی...
20/05/2026

لینکی پۆرتاڵی خزمەت بۆ زانیاری سەجەم معامەلەکانی هاوڵاتیان لەدامو دزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.بەهیوای گەیاندنی زانیاری بەسود بە بەشداربوانی پەیجی (نوسینگەی شۆفێری شارەزا)
https://services.gov.krd/ku/taxonomy/term/2

Address

Https://maps. App. Goo. Gl/ac1HmTPT5tGtAJpP8?g_st=it
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 08:00 - 18:00
Wednesday 08:00 - 18:00
Thursday 08:00 - 18:00
Saturday 08:00 - 18:00
Sunday 08:00 - 18:00

Telephone

+9647719706971

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسينگەی شۆفێری شارەزا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to نوسينگەی شۆفێری شارەزا:

Share

Category