تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل

تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل سۆنەری بۆیاخ-پشكنینی ژێری ئۆتۆمبێل-پشكنینی ئێرباگ-پشكنینی گێڕ و مەكینە- لەگەڵ چەندین پشكنینی كە

18/09/2023
چۆن خۆت ڕادەهێنیت كە شۆفێرێكی تیژڕەو نەبیت؟بەپشت بەستن بەڕێنمایی‌و ئامۆژگاری پسپۆرانی تایبەتمەند، كۆمەڵێك ڕێنمایی‌و ئامۆ...
02/09/2023

چۆن خۆت ڕادەهێنیت كە شۆفێرێكی تیژڕەو نەبیت؟

بەپشت بەستن بەڕێنمایی‌و ئامۆژگاری پسپۆرانی تایبەتمەند، كۆمەڵێك ڕێنمایی‌و ئامۆژگاری بۆ شۆفێران دەخەینەڕوو، بۆ خۆ ڕزگاركردن لەخێرایی‌و تیژڕەوی لەڕێگەوبان:-
1- وێنەی كەسێكی خۆشەویست‌و ئازیزت لەئۆتۆمبێلەكە دابنێ، بۆ نموونە بچوكترین منداڵت، بۆئەوەی هەمیشە بەهای ژیانی خۆت لەیادبێت‌و بەهۆی خێراییەوە لەدەستی نەدەیت، بەبینینی وێنەكە هەست بەرپرسیارتیت لەبەرامبەر خۆت‌و ئەوانی دیكە زیاتر دەبێت‌و هەمیشە ئەوەت لەیادە كە خێزانەكەت چاوەڕوانی تۆ دەكەن، بەسەلامەتی بگەڕێیتەوە لایان.
2- كاتێك سواری ئۆتۆمبێلەكەت دەبیت‌و پشتێنی سەلامەتی دەبەستیت‌و خۆت ئامادە دەكەیت بۆ شرفێریكردن، یەك خولەك بوەستە، لەبەرئەوەی ئەو ماوە كورتە واتە یەك خولەكە، هێور‌و ئارامت دەكاتەوە لەگەڵ دەستپێكردن‌و كاتی شۆفێریكردنیشدا.
3- هەمیشە لەكاتی شۆفێریكردندا گوێ لە قورانی پیرۆز بگرە بۆ ئارامبونەوەو ڕێکخستنەوەی مێشکت یاخود گەر گوێ لە گۆرانی دەگریت گوێ لەگۆرانی ڕیتمی هێواش بگرە، هەرگیز گوێ لەو گۆرانیان مەگرە كە ڕیتمەكەیان خێرایەوە لەڕووی دەروونییەوە هانت دەدەن تیژڕەوی بكەیت، بەوتەی شارەزایانیش گوێگرتن لەگۆرانی ڕیتمی هێمن‌و هێواش، تەركیزی شۆفێر زیاتر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دەنگی میوزیكەكە مامناوەند بێت‌و بەرز نەبێت.
4- هەمیشە بیر لەسروشت‌و پێشبینیەكانی ڕێگەوبان‌و ئەو شەقامەی كە پێیدا تێپەڕ دەبێت بكەرەوە، بۆ نموونە پێشبینی بوونی ئۆتۆمبێل بكە كە لەلای ڕاست‌و چەپی ڕێگەكەوە لەهەر ساتێكدا دێنە بەردەمت، یاخود ناوچەكە شوێنێكی نیشتەجێبوونی چڕە، یاخود تۆ نزیك دەبیتەوە لەخوێندنگەیەك، ئەمەش واتای بوونی منداڵ لەسەر شەقام، ئەمەش ناچارت دەكات خێراییەكەت كەمبكەیتەوە، بۆئەوەی تووشی كارەسات نەبیت.
5- هێمایەكی ڕوونی سور لەسەر پێوەری خێرایی ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ، بەتایبەتی ئەوپەڕی خێرایی ناوشار، ئەم هێمایە وات لێدەكات هەمیشە چاودێری خێراییەكەت بكەیت‌و ڕەنگە سورەكەش وات لێدەكات هەست بەمەترسی بكەیت، لەكاتی تێپەڕاندنی خێرایی دیاریكراودا.
6- پسوڵەی دواین سەرپێچی خێراییت لەئۆتۆمبێلەكەتدا دابنێ، بەڵكو ببێتە ڕێگرێك بۆ تیژڕەوی نەكردنت.

مەودای دووری یان سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل چیە؟مەودای سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل بریتییە لەو بۆشاییەی كە پێویستە ئۆتۆمبێلەك...
19/08/2023

مەودای دووری یان سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل چیە؟

مەودای سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل بریتییە لەو بۆشاییەی كە پێویستە ئۆتۆمبێلەكان لەنێوان خۆیاندا جێی بهێڵن لەكاتی ڕیز بەستن یاخود لەكاتی ڕەوتی ئاسایی ڕێ ڕۆیشتنیاندا‌ و پێی دەوترێت ماوەی سەلامەتخوازی، كە لەنێوان شۆفێران زیاتر بەماوەی دووری ئۆتۆمبێل لەكاتی شۆفێری ناسراوە.



پێویستە بەپێی خێرایی دیاریكراو لەسەر شەقامەكان خێرایی ئۆتۆمبێلێك تا ئۆتۆمبێلی پێش خۆی بپارێزرێت بۆ نمونە، كاتێك خێرایی شەقامێك 100كم بێت لەكاتژمێرێكدا، پێویستە ماوەی نێوان دوو ئۆتۆمبێل 100 مەتر بێت، ئەگەر خێرایی شەقامێك 60 كم بێت لە كاتژمێرێكدا ئەوا پێویستە ماوەی دووری دوو ئۆتۆمبێل لەكاتی ڕۆشتندا (60) مەتر بێت.



ڕیزبەستنی چەند ئۆتۆمبێلێك و نەهێشتنەوەی ئەو ماوەیە ئەگەری ڕووداوی هاتوچۆ زیاد ئەكات، بەتایبەت لەكاتێكدا، كە ئۆتۆمبێلی پێشەوە لەبەر حاڵەتێكی ناچاری لەناكاو بۆنمونە تاسەیەك، چاڵێك، پەڕینەوەی ئاژەڵێك خێراییەكەی بەڕادەیەكی زۆر دائەبەزێنێ، یاخود لەناكاو لەشوێنی خۆی ئەوەستێ، لەم كاتەدا پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكان یەك بەدوای یەكدا ئەبێتە ئەگەرێكی حەتمی و ئەگەر لەناو شارەكاندا بێت زیانی ماڵی زۆری بەدواوە ئەبێت سەرەڕای ئەگەری زیانی گیانی، بەڵام ئەگەر هاتوو حاڵەتەكە لەدەرەوەی شار ڕوویدا، ئەگەری زیانی گیانی بۆ (90%) بەرز ئەبێتەوە، بەهۆی بەرزی ئاستی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر ڕێگاوبانەكانی دەرەوە، كە دەگاتە (١٠٠كلم/كاتژمێر).

هۆكار چییە هەندێكجار ئۆتۆمبێل دەكوژێنیتەوە؟ بەڵام بزوێنەر ناكوژێتەوە؟ئەم دۆخە، بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێ (Dieseling) ...
15/08/2023

هۆكار چییە هەندێكجار ئۆتۆمبێل دەكوژێنیتەوە؟ بەڵام بزوێنەر ناكوژێتەوە؟

ئەم دۆخە، بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێ (Dieseling) واتە بزوێنەرەكە وەك بزوێنەری ئۆتۆمبێلی گاز، بەبێ ئیشكردنی پلاك هەر كار دەكات.



لە ئۆتۆمبێلەكانی پێشوو، كە كابرەیتەر بوون ئەم حاڵەتە زۆر بوو، بەڵام لە ئۆتۆمبێلی تازە كە ئینجێكتەر (نۆزڵ) بەكاردەهێنن حاڵەتەكە زۆركەمترە، بەڵام ئەگەری ڕوودانی هەر هەیە.



هۆكاری سەرەكی ئەم كردارە بەردەوام بوونی هاتنی بەنزینە بۆ ناو ژووری “پستن وسوتانی بەبێ بوونی ئاگری پلاك، لە ئەنجامی زۆر گەرمبوونی ژووری “پستن” لە هەندێك حاڵەتی زۆر كەمیشدا، بوونی ڕۆنی هاتووە بەهۆی هاتنی بۆ ناو ژوور لە ئەنجامی لاوازبوونی (ڕینگ یان لاستیك گاید) ئەمیش بۆ چەند سوڕێك بەردەوام دەبێت و دواتر ئەكوژێتەوە.



هاتنی بەنزین لە ئەنجامی خراپ بوونی ئینجێكتەر و بوونی لیكی بەنزینە.

چەند هۆكارێكی تریش هەن لەوانە:

– بەكارهێنانی پلاكی هەڵە
-زۆر كاركردنی بزوێنەر بەدۆخێكی لاواز
-بوونی كاربۆن لەسەر ڤاڵڤەكان
-بوونی كاربۆن لەسەری پلاكەكان
-بوونی كێشە لە سیستمی “ئی جی ئاڕ ” ئەگەر هەیبێت
-زۆر كاركردنی ئۆتۆمبێل لە سلۆلی
-زۆر گەرمبوونی ڤاڵڤەكان

هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل لەوەرزی گەرمادا بزانە..یەكێك لەو كێشانەی لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ڕوبەڕوی بەشێك لەئۆتۆمب...
12/08/2023

هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل لەوەرزی گەرمادا بزانە..

یەكێك لەو كێشانەی لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ڕوبەڕوی بەشێك لەئۆتۆمبێلەكان دەبێتەوە تەقینی تایەیە، بەڵام ئاخۆ هۆكارەكانی پشت ئەوە چیە و چۆن بتوانرێت ڕێگریبكرێت لە تەقینی تایە؟

بەگشتی چوار هۆكار لەپشت تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەوەن لەوەرزی گەرمادا:

- زیانگەیشتن بە ڕوكاری دەرەوەی تایە: لەكاتی زیانگەیشتن بە بەشی دەرەوەی تایە یان تایەكە ڕاستەوخۆ دەتەقێت، یاخود ئەگەر دەستبەجێ نەتەقێت ئەوە بەتێپەڕبوونی كات و ڕۆیشتن بەو زیانەی بەر تایەكە كەوتووە، كتوپڕ تایەكە لەكاتێكی لێخوڕیندا دەتەقێت.

- لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا یەكێك لەو بەشانەی ئۆتۆمبێل كە ئەگەری زیانپێگەیشتنی هەیە تایەكانە، بەتایبەت پلەكانی گەرمای هەندێك وڵات نائاسایی بەرزن و وادەكەن تینی ئەو گەرمایە زیان بە تایەكان بگەیەنێت.

- تێكچوونی فشاری هەوا: یەكێكە لە دیارترین هۆكارەكانی بۆ تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل جا ئەگەر فشارەكە كەم ببێتەوە یاخود بەرز ببێتەوە، بەتایبەت لەحاڵەتی كەمبوونەوەی فشاری هەوای تایەكان، كرداری لێخشاندن لەقیری سەر شەقامەكان زیاتر دەكات، بەگوێرەی توێژینەوەیەكیش 75%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایەكانیان دەتەقێت تێكچوونی فشاری هەوای نێو تایەكانیان هەیە.

- خێرایی لەڕادەبەدەر: شتێكی ڕوونە كە هەر جۆرە تایەی ئۆتۆمبێلێك بۆ جۆرێك خێرایی دیاریكراویش دروستكراوە، كاتێك شۆفێر پابەندی ئەو خێراییە نابێت كە لەتوانای تایەی ئۆتۆمبێلەكەیدایە، ئەوە ئەگەری تەقینی ئەو تایەیەی دەبێتە ئەگەرێكی بەهێز.

- باركردنی زیاد لەپێویستی كەلوپەلی قورس بە ئۆتۆمبێبل یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل، چونكە لەوكاتەدا فشارێكی زۆر دەكەوێتە سەر دیواری لاتەنیشتنی تایەكان و سەرئەنجام دەتەقێت.

چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەكەمان لەتەقین بپارێزین؟

چەند هەنگاوێك دەتوانێت ڕۆڵی كاریگەری هەبێت لەوەی ڕێگریبكات لە تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەكەت:

1. دڵنیابەرەوە لەچاكسازیكردن لە تایەی ئۆتۆمبێلەكەت، ئەگەر لەڕوكاری دەرەوەی تایەكان تێكچوونێكت بینی، دەستبەجێ هەوڵبدە چاكسازیی لەو تایەیەدا بكەیت.

2. كاتێك ئۆتۆمبێلێكی نوێ دەكڕیت دڵنیابەرەوە لەوەی تایەكانی نوێن و لە باشترین كوالیتی دروستكراون.

3. هەمیشە چاودێریی ڕێژەی هەوای نێو هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، هەرگیز مەهێڵە جیاوازیی لە هەوای تایەیەك بۆ یەكێكی دیكە هەبێت.

4. نە سەرنشینی زیادە، نە كەلوپەلی قورس و زۆر بار مەكە، چونكە دەبێت بزانیت ئۆتۆمبێلەكەت تا هەڵگرتنی كێشی چەند ڕێگە پێدراوە.

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

بۆچی ئۆتۆمبێل ژمارەی شاسی بۆ دادەنرێت؟ بۆ یەكەمجار لەساڵی (1950) كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەویلایەتە یەكگرتووە...
10/08/2023

بۆچی ئۆتۆمبێل ژمارەی شاسی بۆ دادەنرێت؟

بۆ یەكەمجار لەساڵی (1950) كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەی شاسیان بۆ ئۆتۆمبێل دانا، ژمارەی شاسی پێكهاتووە لە(17) ژمارە كە هەر ژمارەیە زانیاری تایبەت بەبەشەكانی ئۆتۆمبێل دەردەخات.
بەهۆی ژمارەی شاسیەوە دەتوانیت ئۆتۆمبێلەكەت لەنێوان ملیۆنان ئۆتۆمبێلی هەمان مۆدێلدا بەئاسانی بدۆزیتەوە.
سودەكانی ژمارەی شانسی ئۆتۆمبێل: -
• تۆماركردنی ئۆتۆمبێل.
• بەكارهێنانی لەلایەن كۆمپانیانی دڵنیایی.
• زانینی تایبەتمەندی‌و مۆدێلی ئۆتۆمبێل.
• ڕێگریكردن لەدزین.

پشكنینی بانص و فلنجەكان لێرە بەباشترین شێوە و  لەلایەن شارەزاترین ستافەوە ئەنجام دەدرێتتاقیگەی سلێمانی
08/08/2023

پشكنینی بانص و فلنجەكان لێرە بەباشترین شێوە و لەلایەن شارەزاترین ستافەوە ئەنجام دەدرێت

تاقیگەی سلێمانی

تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل * پشكنینی سۆنەری بۆیاخ* پشكنینی شاصی*پشكنینی لافاو* پشكنینی ئێرباگ* پشكنینی گێڕ...
08/08/2023

تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل
* پشكنینی سۆنەری بۆیاخ
* پشكنینی شاصی
*پشكنینی لافاو
* پشكنینی ئێرباگ
* پشكنینی گێڕ و مەكینە
* پشكنینی {میكانیك} پێشی ئۆتۆمبێل

ئەمانەو چەندین پشكنینی نوێ و سەردەمیانە بۆ ئۆتۆمبێلی تۆی بەڕێز، تۆی بەڕێزیش دەتوانی ئۆتۆمبێلەكەت بە ئێمە بسپێری و بێخەمبیت لە بوونی هەر كێشەیەك تێیدا.

08/08/2023

تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل بەخێرهاتنتان دەكات

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 08:00 - 18:00
Wednesday 08:00 - 18:00
Thursday 08:00 - 18:00
Saturday 08:00 - 18:00
Sunday 08:00 - 18:00

Telephone

+9647701734847

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to تاقیگەی سلێمانی بۆ پشكنینی گشتی ئۆتۆمبێل:

Share