23/05/2024
گیانە لای ئێمە دڵان بە حام شەکاوەن
هەموو گیرۆدەی نەریت و باوەن
هەر ژنکتان دی پێستی مردبێ،
دەموو چاوی زوو ڵۆچی کردەبێ
سیمای خەفەت و خەم دایگرتەبێ
رەنگە بەدڵی خۆی شووینەکردبێ.
گیانە لەوکؤمەڵگایەی کە بەجێ ماوە
کەم پیاو بە دڵی خۆی ژەنی هێناوە
ئەو پیاوەش خاوەن دوو ژن و سێ ێیە.
بۆ چوار و پێنجەش چاوی لە رێیە
بیکات بە هەشتاش هێشتا زنهارە
ئەویش بە دایم چاوی لای یەکەم یارە
چونکا ئەو یارەێ خۆشی ویستووە
داب و نەرێتی رێ لێگرتووە.
هەرکەسێک لێرە دڵداریبکا ،
خەڵک بە تاوان بۆی حیسابی دەکا
بۆیە زۆربەمان دڵمان شکاوە ،
نەریتی کۆنە بۆمان جێ ماوە.
لەو کۆمەڵگایە کە تێدا دەژین،
دین مەسهەبیش بۆونە بە هاوژین
ئینسان ناتوانێ خۆی بریار بدا،
مەگەر شەریعەت رێگات پێ بدا.
لێچەکە لادانیش کوفرو تاوانە
سەروریشی درێژ هەر بۆ پیاوانە
مێژوویی هاوچەرخی دین و ئائینمان
لە قالبی داوە ژیانی هەموومان
وەشەی ئازادی هەڵواسەراوە،
پەتی قەنارەێ بۆ داخەراوە.
لە وڵاتی ما سوزو حاتەفە باوی نەماوە
بە سورەێ قورئان لە گۆرنەراوە
هەرکەس ئاشەق بێت زۆر تاوانبارە
هەر خۆشەویستی دڵی شەکاوە
بێ بەش لە خۆشی و خوا پێ نەداوە
گیانە ئەگەر دەبینی دڵم سوتاوە
بۆ سۆزی تۆیە وا دۆژ داماوە