Jwany جوانی

Jwany جوانی دووڕوو ببینە بەڵام هــــــەرگێز دووڕوو مەبە

06/12/2024
ژنێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم)  سكاڵای له‌ مێرده‌كه‌ی هه‌بوو ‌ كه‌ زۆر جار میوان دێنێته‌ ماڵه‌وه‌  رێ...
03/07/2020

ژنێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم) سكاڵای له‌ مێرده‌كه‌ی هه‌بوو ‌ كه‌ زۆر جار میوان دێنێته‌ ماڵه‌وه‌ رێزی زۆریان لێ ده‌گرێت و ئه‌میش به‌ هۆی زۆری میوانه‌كانه‌وه‌ هیلاكه‌ و قورسه‌ له‌سه‌ری.
ژنه‌كه‌ لای پێغه‌مبه‌ر هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و هیچ وه‌ڵامیكی وه‌رنه‌گرته‌وه‌ . دوای ماوه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا چوو بۆ لای مێردی ئه‌و ژنه‌ و پێی وت من ده‌بم به‌ میوانی ماڵت ، پیاوه‌كه‌ زۆر به‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆش بوو ، زوو چوو بۆلای ژنه‌كه‌ی و پێی وت پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێته‌ میوانمان . ژنه‌كه‌ش زۆر دڵخۆش بوو باشترین و خۆشترین خواردنی بۆ ئاماده‌كردن زۆر زۆریش ئاسووده‌ بوو.
دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چوو بۆ ئه‌و ماڵه‌ و ئه‌و ڕێز و به‌خشنده‌ییه‌ی لێ بینین زۆر له‌ ژنه‌كه‌ ڕازی بوو . به‌ مێرده‌كه‌ی ووت كه‌ له‌ ماڵتان چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ژنه‌كه‌ت بڵێ له‌و ده‌رگایه‌وه‌ كه‌ ده‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌ با ژنه‌كه‌ت له‌ دواوه‌ سه‌یرمان بكات .
ژنه‌كه سه‌یر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد ، بینی چه‌نده‌ها مار و دووپشك و هه‌رچی خراپه‌ و تاوانی ماڵه‌كه‌یان هه‌یه‌ به‌دوای پێغه‌مبه‌ردا له‌ ماڵه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ژنه‌كه‌ به‌م بینینه‌ توشی شۆك بوو .
پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ ژنه‌كه‌ی ووت : هه‌موو جارێك كه‌ میوان له‌ ماڵه‌كه‌تان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موو به‌ڵا و خراپه‌ و ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌ك له‌ماڵه‌كه‌تان به‌دوای میوانه‌كاندا له‌ ماڵتان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش حیكمه‌تی رێزلێنانی میوانه‌ و نیگه‌ران نه‌بوون له‌ بوونی میوان ، ئه‌و ماڵه‌ی میوان زۆر ڕووی تێ بكات ماڵیكه‌ خوای گه‌وره‌ خۆشی ده‌وێت ، چه‌ند جوانه‌ ماڵانێك كراوه‌ بن بۆ بچووك و گه‌وره‌ ، ماڵێكه‌ به‌ره‌كه‌تی خوایی به‌سه‌ریاندا ده‌باریت .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ كه‌سانێكی خۆشویست خه‌ڵاتیان بۆ ده‌نێرێت .. پرسیان خه‌ڵاتی خوا چی یه‌ ؟ فه‌رمووی : میوان ڕۆزی خۆی له‌گه‌ل خۆی دینێ و كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و ماڵه‌ هه‌رچی گوناه و تاوانمی ئه‌وماڵه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی : هه‌ر ماڵێك میوان ڕووی تێ نه‌كات مه‌لائیكه‌ی خوایی ڕووی تێ ناكات ، فه‌رمووی : میوان ده‌لیله‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شتی خانه‌خوێ . وه‌ فه‌رمووی هه‌ركه‌سێ بڕوای به‌ خوا و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ با ڕیز له‌ میوانهی خۆی بگریت .

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق باس لە سێ هەنگاو دەکات کە “ئەگەر حکومەتى هه‌رێمی ئەنجامی بدات ئەوە توشی ...
01/04/2020

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق باس لە سێ هەنگاو دەکات کە “ئەگەر حکومەتى هه‌رێمی ئەنجامی بدات ئەوە توشی قه‌یرانی دارایی نابێت” و دەڵێت، ئه‌م دۆخه‌ كاتییە و بە ئاسانی تێدەپەڕێت.


فازڵ نەبی، مامۆستای زانکۆ و بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی بۆ سایتی پارتی باسی لە ڕێکاری یەکەم کردووە و دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت دابنیشێت و هه‌وڵ بدات دانه‌وه‌ی مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیاكان هه‌ندێك دوا بخات تا نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وانیش ئاماده‌ن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، چونكه‌ دۆخی ئابووری له ‌جیهان تێك چووه‌ و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌و كاره‌ بكات.”


لەبارەی ڕێکاری دووەم، فازڵ نەبێ دەڵێت، پێویستە حکومەت فشاری زیاتر له‌ گومرگه‌كان بكه‌ن، كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ كاركردن و هه‌موو داهاته‌كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگەڕێننه‌وه‌.


فازڵ نەبی باسی لە خاڵی سێیه‌میش کردووە کە كاتی خۆی له ‌به‌غدا کردوویانە و ڕایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێم زه‌ویی زۆری هه‌یه‌ و زۆر گه‌وره‌ن كه‌ هه‌ندێكی ڕه‌نگه‌ بگاته‌ ملیارێك دۆلار، ئه‌وانه‌ بفرۆشن له‌ ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاسته‌وخۆ، چونكه‌ دۆخی ئابووری باش نییه‌ و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌لاش بدرێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشرێن بۆ خه‌رجیی حكوومه‌ت.


دەشڵێت، ”ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ حكوومه‌ت به‌ سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه‌ به‌ئاسانی تێ په‌ڕێنێت و جگه‌ له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه‌ به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه‌ به‌یاسا بۆی دیاری كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت.”


ئاماژەى بەوەشکرد: “ئه‌و قه‌یرانه‌ كاتییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه‌ بگرێته‌ به‌ر ده‌توانێ بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێ په‌ێنێت، چونكه‌ زۆر له‌ ڕایه‌كان پێیان وایه،‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دروست كراوه‌ و كاتییه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێ ده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.”

وشە كلیلەكان:

ئەم ئافرەتە کە دانیشتوی کینایە و پەرەستارە هاوڕێیەکی سەردەمی منداڵی خۆی دۆزیوەتەوە لەسەر شەقامەکان.کە بەدەست ئاڵودەبون ب...
23/03/2020

ئەم ئافرەتە کە دانیشتوی کینایە و پەرەستارە هاوڕێیەکی سەردەمی منداڵی خۆی دۆزیوەتەوە لەسەر شەقامەکان.
کە بەدەست ئاڵودەبون بە مادەهۆشبەرەکانەوە دەیناڵاند، بردیە لای خۆیی و دوای گرنگی پێدانی و چارەسەرکردنی ، ئێستا ئەو پیاوێکی نوێیە وەک لە وێنەکەدا دیارە.

وەرگێڕانی:جێگر حسێن
ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە مادە هۆشبەرەکان چ مەترسیەکن بۆ کۆمەڵگا.

22/03/2020

کۆمپانیایەکی کوردستان چارەسەر دابین دەکات
مژدەی چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە پارێزگاری سلێمانییەوە

(سبەی):

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیای پایۆنیر تایبەتی بە بەرهەمهێنانی دەرمان، هەمو تواناکانی خۆی خستوەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin).

جەخت دەکاتەوە کە؛ بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش.

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایدەگەینێت: ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.

مژدەی چارەسەر

ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەمو جۆرەكانییەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عێراق.

ھاوكات كۆمپانیاكە هەمو تواناکانی خۆی خستوەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت.

ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوانە دەربڕی و سوپاسی کاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی کۆمپانیای پایۆنێری کرد.
هەمو هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە لەسەر هەمو ئاست و تەوەرەکان بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبونی تەواویی بەسەر ئەم پەتایەدا.

سوپاس بۆ دەستپێشخەرییەکانی پایۆنێر.
سوپاس بۆ پابەندبونی هاوڵاتیانی بەڕێز.
سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبونی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگاکان.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

بەخێربێن بۆماڵی پەیجی ســـروشـــت تکایە لایکی پەیجەکەمانت بیرنەچێت سوپاستان دەکەین

21/03/2020

سارین، ئەو گازەی كە گوایە لە 21ی ئاب لە سو‌وریا بەكارهاتووە و بووە هۆی كوشتنی سەدان كەس، بە گوێرەی نیشانەكانی كە لەسەر جەستەی قوربانییەكان دەركەوتووە شارەزاكان دەڵێن كە رەنگە ئەمە گازی ژەهراوی سارین بو‌وبێت، بەڵام ئایا گازی سارین چییە و نیشانەكانی چین؟.

ئەم گازە كە كار لە مێشك دەكات، مادەیەكی زۆر ژەهرینە، نە رەنگ نە بۆنی هەیە، زاناكان لە ئەڵمانیا لە ساڵی 1938 پێكهاتەكەیان دۆزییەوە.

هەڵمژینی ئەم گازە فسفۆریە ئەندامیە یان تەنانەت بەر پێست كەوتنی، دەبێتە هۆی تێكدانی رۆیشتنی شلەی دەماری و وەستانی دڵ یان پەكخستنی كۆئەندامی هەناسە. بڕی نیو میلیگرامیش بەسە بۆ ئەوەی كەسێكی پێگەیشتووی پێ بكوژرێ.

لە نیشانەكانی بەركەوتن یان هەڵمژینی گازەكە: تو‌وشبوونی ژانەسەرێكی ئێجگار زۆر، فراوانبوونی بیلبیلەكانی چاو و لێڵبو‌ونی چاو ‌و ئارەقەكردن، تەشەنوجی دەماری و هەناسە وەستان و لەهۆشخۆچوون و پاشانیش مردن.

ئەم نیشانانەش لەدوی چەند چركەیەك روودەدەن ئەگەر بە شێوەی گازی بوو یان 18 كاژێر ئەگەر بەشێوەی شلە بوو.

سارین دەكرێ بەچەند شێوەیەك بەكار بهێنرێت، وەك بەشێوەی پەمپ بڕژێنرێت یان بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە یاخود دەكرێ ئاو یان خۆراكی پێ ژەهراوی بكرێت .

دوای بەركەوتنی سارین بۆ چارەسەركردنی كەسە توشبووەكە دەبێ بەزوویی جلوبەرگی توشبووەكە داماڵرێ و توشبوو بە سابو‌ون و بڕێكی زۆر ئاو بشۆرێت. شوشتنەكەش دەبێ بەلایەنی كەمەوە 45 خولەك بێت و چاوە توشبووەكانیش بەهەمان شێوە بشۆرێن بە بێ بەكارهێنانی سابو‌ون.

دروستكردنی گازی سارین كارێكی ئاڵۆزە و زانا ئەڵمانییەكان لە ساڵی 1938 بە رێكەوت پێكهاتەكەیان دۆزییەوە، كاتێ خەریكی ئامادەكرنی تێكەڵەیەك بوون بۆ ئەوەی مێرو‌وی پێ لەناوبەرن.

ئەم گازە لەلایەن رژێمی سەدامەوە بەسەر شاری هەڵەبجەدا رژێنرا لە ساڵی 1988، كە بووە هۆی كوژرانی 5000 كەس. جارێكی دیكە لە ساڵی 1995 لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لە لایەن هۆزێكەوە بەكارهات و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و هەزارانی دیكە برینداربوون. لە ئێستاشدا باوەڕوایە كە رژێمەكەی سو‌وریاش هەمان گازی ژەهرینی دژی خەڵكەكەی خۆی بەکارهێنا

تابلۆی (کڕۆنا)...وێنەکێشێکی (ایتالی ) وێنەکەی کێشاوەو  ..پێمان دەڵێ :ئێمە بارودۆخەکەمان لەدەست چووە و نەماتوانی ڕوبەڕوی ...
21/03/2020

تابلۆی (کڕۆنا)...وێنەکێشێکی (ایتالی ) وێنەکەی کێشاوەو ..

پێمان دەڵێ :
ئێمە بارودۆخەکەمان لەدەست چووە و نەماتوانی ڕوبەڕوی ببینەوە ٫ چارەسەریش تەنها لای خودایە .

پێمان دەڵێ :
ئەگەر ئێوەش پابەند نەبین بەرێنمایەکانی خۆپارێزی ئێوەش دەبنە قوربانی نەزانی خۆتان .

خودایە گیان بەمهرەبانی خۆت ئەو بەڵایە لەسەر گەلی کوردو لەسەر مروڤایەتی دوور بخەیتەوە ..

الله
آمين

Address

Kurdistan
Slemani
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Jwany جوانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share