Engine Power هێزی بزوێنەر

Engine Power هێزی بزوێنەر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Engine Power هێزی بزوێنەر, کەلار ناوجەی پیشەسازی تەنیشت طارق فیتەر, Kalar.

🌟 بریکاری سەرەکی و فەرمی باشترین براندە جیهانییەکان :
1- 🇶🇦 Qatol Lubricants ڕۆنی بزوێنەر قطۆڵ
2- 🇺🇸 Prestone Antifreeze ئاوی ڕادێتەر پریستۆن
3- 🇸🇦 Mastercar Coolant ئاوی ڕادێتەر ماستەركار
🛡️ زامنی درێژکردنەوەی تەمەن و هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت.

06/10/2026
🚗 ستانداردی جیهانیی API چییە و بۆچی بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت گرنگە؟​زۆرجار لەسەر دەبەی ڕۆنی بزوێنەر چاومان بە وشەی API د...
29/09/2026

🚗 ستانداردی جیهانیی API چییە و بۆچی بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت گرنگە؟
​زۆرجار لەسەر دەبەی ڕۆنی بزوێنەر چاومان بە وشەی API دەکەوێت، بەڵام ئەم کورتکراوەیە مانای چییە و چ ڕۆڵێکی هەیە؟
​١. ئەی پی ئای (API) چییە و چۆن کاردەکات؟ ⚙️
​کورتکراوەی American Petroleum Institute (پەیمانگای نەوتی ئەمریکی)ـیە. ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە ئاست، کوالێتی و توانای پاراستنی ڕۆن بۆ بزوێنەر دیاری دەکات.
​ڕۆن پێش ئەوەی مۆڵەتی ئەم ستانداردە وەربگرێت، بە چەندین تاقیکردنەوەی توند و پێوەری جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت، لەوانە:
​1️⃣ پاراستن لە داخوران (Wear Protection): کەمکردنەوەی لێکخشانی پارچە ناوەکییەکانی بزوێنەر.
2️⃣ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز (High Temperature): ڕێگری لە تێکچوون و سووتانی ڕۆن لە گەرمای تونددا.
3️⃣ ڕێگریکردن لە دروستبوونی نیشتەنی (Sludge): ڕێگری لە دروستبوونی ئەو ماددە ڕەش و قوڕاوییەی کە بەهۆی کارکردن لەناو بزوێنەردا کەڵەکە دەبێت.
4️⃣ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی (Fuel Economy): یارمەتیدانی بزوێنەر بۆ ئیشکردنێکی نەرمتر و کەمکردنەوەی خەرجیی بەنزین.
​٢. ستانداردەکانی API بۆ بزوێنەری بەنزین ⛽
​پۆلێنکردنی ئەم ستانداردە بۆ بزوێنەری بەنزین بە پیتی S دەستپێدەکات (کورتکراوەی Service یان Spark Ignition)، پیتی دووەمیش ئاماژەیە بۆ نەوە و پێشکەوتوویی تێکنۆلۆژیای ڕۆنەکە:
​1️⃣ ستانداردی API SN (ساڵی 2010): پاراستنی پیستۆن لە پلەی گەرمی بەرز و کەمکردنەوەی دروستبوونی نیشتەنی.
2️⃣ ستانداردی API SN Plus (ساڵی 2018): چارەسەرکردن و پاراستنی بزوێنەر لە دیاردەی تەقینەوەی پێشوەختە لە خێرایی کەمدا (LSPI)، بەتایبەت لە بزوێنەرە توربۆکاندا.
3️⃣ ستانداردی API SP (لە ساڵی 2020ـەوە): پێشکەوتووترین و نوێترین ستانداردە؛ زۆرترین پارێزگاری لە زنجیری تایم، بزوێنەرە توربۆکان و سیستەمی کەمکردنەوەی سووتەمەنی دابین دەکات.
​🔍 چۆن دڵنیابیتەوە لە ڕاستیی بڕوانامەی ڕۆنەکەت؟
دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە داتابەیسی فەرمیی API پشکنین بۆ ناوی کۆمپانیا و مارکەی ڕۆنەکەت بکەیت و 100% دڵنیاببیتەوە لەوەی ئەو ڕۆنەی تۆ بەکاری دێنی بۆ ئۆتۆمبێلەکەت تاچەند خاوەنی API ڕاستەقینەیە:
👉 https://engineoil.api.org/Directory/EolcsResults?accountId=-1
​ #ئۆتۆمبێل #بزوێنەر #میکانیک

کۆدە نهێنییەکانی سەر دەبەی ڕۆنی بزوێنەر چی دەگەیەنن؟ 🚗🔧​زۆرینەی شۆفێران کاتێک ڕۆنی بزوێنەر دەکڕن، تەنها سەرنج دەخەنە سەر...
23/09/2026

کۆدە نهێنییەکانی سەر دەبەی ڕۆنی بزوێنەر چی دەگەیەنن؟ 🚗🔧
​زۆرینەی شۆفێران کاتێک ڕۆنی بزوێنەر دەکڕن، تەنها سەرنج دەخەنە سەر براندەکان، بێئاگاداری ئەوەی کە ئەو ژمارە و هێمایانەی لەسەر دەبەکە چاپ کراون، ڕێبەری سەرەکین بۆ پاراستنی بزوێنەر لە تیاچوون. ئەم نیشانانە بەرهەمی دەیان پشکنینی تاقیگەیی و ئەندازیاریی وردن. لەم بابەتەدا، بە زمانێکی زانستی و سادە، دەتانبەستینەوە بە بنەما بنەڕەتییەکانی هەڵبژاردنی ڕۆنی گونجاو.
​ستانداردی جیهانیی SAE چییە؟
کاتێک هێمای SAE دەبینیت، ئاماژەیە بۆ "کۆمەڵەی ئەندازیارانی گواستنەوە و ئۆتۆمبێل". ئەم ڕێکخراوە پێوەر و تاقیکردنەوەی ورد دادەنێت بۆ دیاریکردنی لینجی (Viscosity)؛ هیچ کۆمپانیایەک ناتوانێت ئەم مۆڵەت و ناونیشانە بەکاربهێنێت تا بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوە ستانداردەکان تێنەپەڕێنێت.
​تێگەیشتن لە ژمارەی لینجی (وەک 5W-30):
​ژمارەی سەرەتا لەگەڵ پیتی (W): پیتی W کورتکراوەی Winter واتە زستانە. ئەم ژمارەیە پێوەرە بۆ توانای ڕۆیشتنی ڕۆن لە کاتی ساردی و ساتەوەختی یەکەمی داگیرساندنی بزوێنەردا. تا ژمارەکە کەمتر بێت، ڕۆنەکە لە سەرمادا خێراتر دەگاتە بەشە هەستیارەکان.
​ژمارەی دووەم (لای ڕاست): گوزارشت لە بەرگەگرتن و پاراستنی لینجیی ڕۆنەکە دەکات لە پلەی گەرمیی بەرزی کارکردندا (سەروو 100 بۆ 150 پلەی سەدی).
​ڕۆن لە ناو بزوێنەردا چۆن ڕێگری لە داخوران دەکات؟
لە کاتی کارکردنی بەردەوام و پەستانی بەرزدا، ڕۆنی ئەسڵی و کوالێتی بەرز بەرگێکی زۆر تەنک بەڵام پتەو (Oil Film) لەسەر ڕووی کانزاکان دروست دەکات، وەک پستۆن و کڕانک شەفت. ئەم چینە ڕێگری لە لێکخشانی ڕاستەوخۆی ئاسن بە ئاسن دەگرێت و تەمەنی بزوێنەر زۆر درێژتر دەکات.
​ئەنجام:
پاراستنی بزوێنەر لە تاقیکردنەوەی هەڕەمەکییەوە دەست پێ ناکات، بەڵکو بە هەڵبژاردنی ڕۆنێک دەبێت کە بە تەواوی هاوتای داواکاری و ستانداردە ئەندازیارییەکانی کارگەی ئۆتۆمبێلەکەت بێت.
​بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی و کارکردنی بێ‌کێشەی ئۆتۆمبێلەکەت، با هەڵبژاردنەکەت ڕۆنی قەتەری قەتۆڵ بێت؛ خاوەنی هەموو ستاندارد و پێوەرە جیهانییەکان و متمانەپێکراو بۆ بەرزترین ئاستی پاراستن.
​بۆ هەڵبژاردنی باشترین بۆ ئۆتۆمبێلەکەت و دەستکەوتنی زانیاریی دروست و زانستی، با هەمیشە چاوت لەسەر پەیجی هێزی بزوێنەر بێت.
ئێستا ڕۆنی قەتۆڵ لە گەرمیان بەنرخی تاک و جملە بەردەستە....
​📍 ناونیشان: کەلار - تەنیشت طارق فیتەر
📞 پەیوەندی:
07729997025
07708650202
​ #کەلار

ڕێگا دوورەکان و کەشوهەوا جیاوازەکان هیچ کێشەیەک نینلە سەرمای زستانەوە تا گەرمای تاقەتپڕووکێنی هاوین، ڕۆنی بزوێنەری قطۆڵی...
18/09/2026

ڕێگا دوورەکان و کەشوهەوا جیاوازەکان هیچ کێشەیەک نین
لە سەرمای زستانەوە تا گەرمای تاقەتپڕووکێنی هاوین، ڕۆنی بزوێنەری قطۆڵی قطری پارێزەری هەمیشەیی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەتە
ڕێگاکەت هەرچۆنێک بێت، هێزی بزوێنەرەکەت لە لوتکەدایە
Qatol - دۆستی بزوێنەر و پارێزەری ژینگە
📍ناونیشان: گەرمیان - كەلار - ناوچەی پیشەسازی - تەنیشت وەستا طارق فیتەر
📞07729997025

هەنگاوی دڵنیایی بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت 🚜🛻🚐
14/09/2026

هەنگاوی دڵنیایی بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت
🚜🛻🚐

30/07/2026

ڕادەستکردنی خەڵات 🎁🎁
​سێرڤیس و ڕۆنگۆڕین بەخۆڕایی بۆ کاک زمناکۆ جاف ئەنجامدرا، کە پێشووتر بووبووە براوەی پێشبینی کردنی یاری کۆتایی مۆندیال لە پەیجەکەمان. 🏆🚘
​لەگەڵ ئێمە هەمیشە ئۆتۆمبێلەکەت پارێزراوە

پیرۆزبایی! براوەی پێشبینی مۆندیال دیاریکرا! 🏆🎉​دوای ململانێیەکی بەهێز و تاجی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی ...
24/07/2026

پیرۆزبایی! براوەی پێشبینی مۆندیال دیاریکرا! 🏆🎉

​دوای ململانێیەکی بەهێز و تاجی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی جیهان، خۆشحاڵین کە ڕایدەگەیەنین بەڕێز کاک (زمناکۆ جاف) توانی پێشبینییەکی دروست بکات و ببێتە براوەی دیارییەکەمان! 🇪🇸⚽

​بە ناوی ستافی بەرهەمەکانی ((قەتۆڵ))، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک زمناکۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. با هەمیشە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت بەهێز و پارێزراو بێت لەگەڵ کوالێتی بەرزی ڕۆنی قاتۆل. 🛢️✨

​چاوەڕوانی سوپرایز و پێشبڕکێی زیاتر بن لەگەڵمان!

پەیجەکەمان فۆڵۆو بکەن و لایک و شێری پۆستەکە لەبیر مەکەن بۆ ئەوەی لە بەرهەم و هەواڵە نوێیەکانمان بێبەش نەبن. 👍🔁

Address

کەلار ناوجەی پیشەسازی تەنیشت طارق فیتەر
Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Engine Power هێزی بزوێنەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share