29/11/2020
چی بکەین کاتێک لە کاتی رۆشتنی خێرادا تایەی ئۆتۆمبێلمان تەقی؟
بابەتێکی زۆر گرنگه بۆ هاوڕێکانتان بنێرن ...
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە ٪٦٦ رووداوەکانی تەقینی تایە لە سەرووی خێرایی ٦٠ میل / ۱٠٠ کم مەرگەساتی لێکەوتۆتەوە وە دەکرێت رێگەی لێبگیرێت گەر شۆفێر بەشێوەیەکی درووست مامەڵەی لەگەڵ بکات کە لەم پۆستەدا باسی دەکەین .
سەرەتا خۆ پاراستن باشترە لە چارەسەر، تایەکان شتانێک نین قابیلی ئەوەبن کە رەزیلی تیا بکرێت بۆیە هەوڵبدەن باشترین و براندە جیهانییەکان هەڵبژێرن لە کاتی کریندا.
دووەم : دەبێت ئاگاداری پەستان و درز و قڵیش و هەڵئاوسان و خواربوونی ویلی تایەکان بین ،
سێهەم : بریاری سەفەری دوور مەدە هەتا دڵنیا نەبیت توانای تایەکان ٪۱٠٠ ە .
ئێستا چی بکەین گەر تایەکان تەقین وەک وتمان لە خێراییەکی بەرزدا ؟
وای دانێ لەگەڵ خێزانەکەتدا بە خێرایی 120 کم دەرۆیت لە ناکاو گوێت لە دەنگێکی بەرز دەبێت وەک بڵێی بە قایمی بکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەتدا و دەنگی لێخشانێکی زۆر و خرەخر پەیدا دەبێت
دەپەشۆکێیت و خۆنەویستانە قاچ دەبەیت بۆ ئیستۆپ و دەتەوێت لە رێگەکە لابەیت
بەڵام ئۆتۆمبێلەکەت دەسورێت و پاشان چەند تەقلەیەک لێدەدات
سەفەرە خۆشەکەت بە مەرگ و کارەسات کۆتای دێت
داواکارین لە خوا کەس نەکەوێتە بارودۆخی وا و بە پشتیوانی خواش لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینە خزمەتتان تا ببێتە هۆکارێک کە لە بارودۆخی وادا بتان پارێزێت .
١/ لەو جۆرە خێراییانەدا هەرچەند بە توانا و لێهاتوو بیت یاسا فیزیاییەکان ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە ئۆتۆمبێل لە کۆنترۆڵدا نامێنێت .
٢/ لە کاتی تەقینی تایەکاندا هەرچەند لە توانادایە لەسەرخۆبە و دەورو بەرەکەت مەترسێنە وە بە هەردوو دەس جڵەوی سوکان بکە .
٣/ گرنگترین شت ئەوەیە قاچ نەبەیت بۆ ئیستۆپ بە هیچ شێوەیەک .
٤/ رێگەکەی خۆت بگرە و هەوڵ مەدە لابەیت ,هێندەی لە توانادا هەیە رێک بروات ئۆتۆمبێلەکە .
٥/ گەر گێڕی ئۆتۆمبێلەکە عادیبوو گێرەکان بەپێی پێویست بگۆڕە لە کاتێکدا تەواو جڵەوی ئۆتۆمبێلت کردبوو (گەر گێڕ ئۆتۆماتیک بووئەوا ئۆتۆمبێل خۆی ئەو کارە دەکات) .
٦/ هاندبرێک رامەکێشە ، تەقینی تایەکە و لێخشانی ویل لە زەوی وردە وردە خێرای کەم دەکاتەوە .
٧/ کاتێک خێرای هاتە ٥٠ کم /٣٠ میل ئەوا دەتوانی وردە وردە پێ لە ئیستۆپ بدەی تا ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێتەوە .
گهر لێهاتوو و لەسەر خۆبویت باشتر وایە ئۆتۆمبێلەکانی چوار دەورت ئاگادار بکەی بە تایبەت بە هەڵکردنی چوارییەکان .
گەر شۆفێرێکی لێهاتوو بیت دەتوانی بە هێواشی پێ بنێیت بە سکلێتەری بەنزیندا و خێرا پێ هەڵگری چونکە یارمەتیت دەدا لە کۆنتڕۆڵ کردنی سەیارەکەت
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایک
ڕێز لە ماندووبوونمان بگرن و لایک و کۆمێنتان بیرنەچێ